کوردستانی

بەهۆی بۆمبارانی توركیا پێنج هاوڵاتی كوردستان شەهیدبون

شكۆی كوردستان-

بەهۆی بۆردومانەكانی سوپای توركیا لەناوچەكانی سنوری هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ هەینی (5) هاوڵاتی هەرێمی كوردستان لەناوچەی شیلادزێ و سەرێكانی سەربە پارێزگای دهۆك شەهیدبون.

بەگوێرەی زانیارییەكان، هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە رایانگەیاندوە، بەهیچ جۆرێك چەكداری پارتی كرێكارانی كوردستان لەو سنورەدا نیە و ئەوەی توركیا دەیكات هیچ بیانویەكی نیە.

شكۆی كوردستان ئەوەشی زانیوە، خەڵكی ناوچەكە لەهێرشە بەردەوامەكانی توركیا توڕەن و داوادەكەن سنورێك بۆ هێرشە بێبنەماكانی توركیا دابنرێت.

جگەلە زیانە گیانییەكان، هێرشە ئاسمانییەكانی توركیا زیانێكی زۆر بە رەز و باغ و ناوچە كشتوكاڵییەكانی ئەو ناوچەیە دەگەیەنێت.

رۆژی پێ 15-ی ئەم مانگە، حكومەتی توركیا ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانی لەژێرناوی ( چڕنوكی پڵنگ) دەستپێكردوە و پێگەكانی پارتی كرێكارانی كوردستانی لەناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان كردۆتە ئامانج.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close