کوردستانی

گۆڕان: بڕیاری كەمكردنەوەی موچە نە چاکسازیە و نەبەشێکە لە پلانی چاکسازی

شكۆی كوردستان-

سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، بڕیاری کەمکردنەوەی بەشێک لە موچەی فەرمانبەران کە بەکۆی دەنگی هەمو لایەنە بەشداربوەکانی حکومەت دراوە، دڵخوازی گۆڕان نیە و ئەوەی کراوە “نە چاکسازیە و نەبەشێکە لە پلانی چاکسازی”.

عەدنان عوسمان، سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، “بڕیاری کەمکردنەوەی بەشێک لە موچەی فەرمانبەران(کە بەکۆی دەنگی هەمو لایەنە بەشداربوەکانی حکومەت دراوە) دڵخواز و ویستی ئێمە نیە، چونکە وەک گۆڕان لە 2009ەوە تا ئێستا لەگەڵ بەرزکردنەوەی لانی کەمی موچەو کەمکردنەوەی لانی زۆری پلە باڵاکانین، بەڵام ئەوەی کراوە نەچاکسازیەو نەبەشێکە لە پلانی چاکسازی”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بڕیارەکەی دوێنێی حکومەت “شێوازی پێدانی موچەی ئەم مانگەیە نەک هەنگاوەکانی چاکسازی، بۆیە دەبێ ئەو دو شتە لەیەک جیابکرێنەوە، ئەگەر هەمو لایەنەکان راستگۆیانە دەیانەوێت ئەمە تەنها بۆ مانگێک بێت و کاتی بێت، دەبێت گوێ لە گۆڕان بگرن بۆ ئەنجامدانی چاکسازی راستەقینەو بە پەلە”.

دوێنێ یەکشەممە ‬ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێكی لەبارەی دۆخی دارایی هەرێم دەركرد، لەوانەش بڕیاریدا بە ڕاگرتنـی تەمویلكردنی ڕێژەی 21% خەرجییەكانی موچە و شایستەی دارایی موچەخۆرانی گشت وەزارەت و دەستە و لایەنەكانی نەبەستراو بە وەزارەت و سەرجەم سەرۆکایەتی و دامەزراوەكانی هەرێم.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close