شكۆی كوردستان-
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، “به‌رده‌وامین له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی و هه‌مو ئه‌وانه‌ش به برای خۆمان ده‌زانین كه به‌دوای چاكسازیدان و كار بۆ پاراستنی شكۆی عێراق ده‌كه‌ن”.
موقته‌دا سه‌در له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، ” جارێكی دیكه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق سه‌لمێنه‌ری ته‌واوكاری و سه‌ربه‌خۆیی بو و هه‌روه‌ها پابه‌ندنه‌بون به‌فشاره سیاسییه‌كانه سوپاس بۆ خودا و سوپاس بۆ دادوه‌ری عێراق، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌دا نیشتیمانه‌كان بنیات نراون”.
ئێمه به‌رده‌وامین له پێكهێنانی حكومه‌ت به زۆرینه‌ی نیشتمانی
راشیگه‌یاند، “ئێمه به‌رده‌وامین له پێكهێنانی حكومه‌ت به زۆرینه‌ی نیشتمانی و ده‌رگاشمان هێشتا كراوه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی كه گومانی خراپمان لەسەریان نییە”.
هه‌مو كه‌سێك به برای ئێمه ده‌مێنێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆنیش بن یاخود بایكۆت بكه‌ن
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، “هه‌مو كه‌سێك به برای ئێمه ده‌مێنێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆنیش بن یاخود بایكۆت بكه‌ن و به‌دوای چاكسازیدا بن و كار بۆ پاراستنی شكۆی عێراق بكه‌ن”.
موقته‌دا سه‌در به “نه‌خێر بۆ پاشكۆیه‌تی، نه‌خێر بۆ توندوتیژی و نه‌خێر بۆ شكاندنی یاسا” كۆتایی به تویته‌كه‌ی هێناوه.
دادگا فیدڕاڵی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له دوای دو دانیشتنی له‌باره‌ی یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، بڕیاریدا ئه‌و سكاڵایه ره‌تبكاته‌وه كه له‌سه‌ر یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان تۆماركراوه و كۆبونه‌وه‌كه‌ی به یاسایی و ده‌ستوری ناوبرد و بڕیاری هه‌ڵپه‌سانردنی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.