شكۆی كوردستان-
ئاراس شێخ جه‌نگی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەچاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا رای خۆی لەبارەی دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان و حكومەتی شەراكەتی ئێستا دەخاتەڕو و رایدەگەیەنێت، پێویستە ئەم حكومەتە هەڵوەشێتەوە و حكومەتێكی بچوككراوە پێكبهێنرێت.
ئاراس شێخ جه‌نگی رایدەگەینێت، داوا دەکات ئه‌م حكومه‌ته هه‌ڵبوه‌شێته‌وه “من پێویستم به‌و 6 وه‌زیر و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تیش نییه”، پێویستە حكومه‌تێكی بچوككراوه هەبێت تا بتوانێت دۆخی هه‌رێمی كوردستان رزگار بكات له‌م كێشه گه‌وره ئابورییانه‌ی كه توشی بوه، دەشڵێت، “به‌یاننامه‌كه‌ی مەکتەبی سیاسی لەبارەی کەمکردنەوەی موچە نه‌خوێندوەته‌وه، به‌ڵام ناوی كه‌سێكم لایه کە به‌دڵی ئه‌و نوسرابو”.
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك من له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیم كه موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌م بكرێته‌وه یان ببڕدرێت، ئه‌مه كارێكه به‌ڕاستی ده‌بێت به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك یه‌كێتی به‌رگری لێبكات
ئاراس شێخ جه‌نگی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، “من ڕای خۆمت پێ ده‌ڵێم، ناتوانم ڕای سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیت پێ‌بڵێم چونكه هێشتا كۆبونه‌وه نه‌كراوه، له‌م رۆژانه كۆبونه‌وه ده‌كرێت سه‌ركردایه‌تی به‌ڕونی ڕای خۆی بڵاوده‌كاته‌وه، به‌ڵام وه‌ك شه‌خسی خۆم من له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆمانم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك من له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیم كه موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌م بكرێته‌وه یان ببڕدرێت، ئه‌مه كارێكه به‌ڕاستی ده‌بێت به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك یه‌كێتی به‌رگری لێبكات، نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵی بكات، ئه‌مه بكرێت چونكه ئه‌و خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌ره چ گوناهێكی هه‌یه كه حكومه‌تێك فه‌شه‌لی هێنابێت؟ ئه‌وه كه‌ی خه‌تای فه‌رمانبه‌رانه ئه‌وه خه‌تای حكومه‌ته‌كه‌یه ده‌بێت حكومه‌ته‌كه ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه”.
ده‌بێت ئه‌م حكومه‌ته ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه و به‌زوترین كات حكومه‌تێكی رزگاری نیشتیمانی دروست بكرێت
ئاماژەی بەوەشکردوە، پێشتریش داوای ئه‌وەی كردوه كه “ده‌بێت ئه‌م حكومه‌ته ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه و به‌زوترین كات” حكومه‌تێكی رزگاری نیشتیمانی دروست بكرێت، حكومه‌تێكی بچوككراوه دروست بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانێت كێشه ئابورییه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه چاره‌سه‌ر بكات.
پێویستم به‌و 6 وه‌زیره نییه، پێویستم به جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تیش نییه، من پێویستم به حكومه‌تێكی بچوككراوه هه‌یه تا بتوانێت دۆخی هه‌رێمی كوردستان رزگار بكات
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی یه‌كێتی له‌كاتێكدا شه‌ش وه‌زیر و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌یه چۆنه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت ده‌كات؟ ئاراس شێخ جه‌نگی له‌وه‌ڵامدا وتی، “من ناڵێم یه‌كێتی داوا ده‌كات، من داوا ده‌كه‌م ئه‌م حكومه‌ته هه‌ڵبوه‌شێته‌وه من پێویستم به‌و 6 وه‌زیره نییه، پێویستم به جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تیش نییه، من پێویستم به حكومه‌تێكی بچوككراوه هه‌یه تا بتوانێت دۆخی هه‌رێمی كوردستان رزگار بكات له‌م كێشه گه‌وره ئابورییانه‌ی كه توشی بوه، ئیتر ئه‌م حكومه‌ته یاڕه‌بی خوایه هه‌موی پارتی یان گۆڕان ده‌بو، هه‌ر كه‌سێك بێت ئێستا دابنرێت بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشانه چونكه من ده‌زانم ئه‌م وه‌زیرانه‌ی من و ئه‌م جێگره به‌ڕێزه‌ی ئێمه ئه‌م كێشانه‌ی پێچاره‌سه‌ر ناكرێت”.
مانه‌وه‌مان له‌م حكومه‌ته به‌زیانی یه‌كێتی ده‌بینم تاكه چاره‌سه‌ر ئێستا ئه‌وه‌یه ئه‌م حكومه‌ته نه‌مێنێت یاخود له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێك بكه‌وێت
ئاراس شێخ جه‌نگی ئه‌وه‌شی وت، “مانه‌وه‌مان له‌م حكومه‌ته به‌زیانی یه‌كێتی ده‌بینم تاكه چاره‌سه‌ر ئێستا ئه‌وه‌یه ئه‌م حكومه‌ته نه‌مێنێت یاخود له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێك بكه‌وێت، شاندەکە له به‌غداده حه‌ز ده‌كه‌م لێره‌وه گوێیان لێی بێت، ده‌بێت به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك ته‌نازول بكه‌ن بۆ به‌غداد بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان رزگار بكه‌ن، چونكه چاره‌سه‌ری هیچ رێگه‌یه‌كی تریان نییه، ئه‌مه تاكه چاره‌سه‌ریانه خۆیان حه‌ل بكه‌ن یان ئه‌وه‌تا حكومه‌ته‌كه هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه”.
هیچ به‌دوری مه‌بینن به‌یانی خۆپیشاندان بكرێت له‌سه‌ر شه‌قام خۆم له‌پێشه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان بم له‌گه‌ڵ خه‌ڵك، ته‌واوبوه ئه‌م حكومه‌ته حكومه‌ت نییه
سه‌باره‌ت به به‌یاننامه‌كه‌ی دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوتری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاراس شێخ جه‌نگی ده‌ڵێت، “من به‌یاننامه‌كه‌م نه‌بینیوه نازانم چی تیا نوسراوه، به‌ڵام من ئه‌وه‌ی كه ئێستا وتم ئاوا وه‌ڵامی خه‌ڵك ده‌ده‌مه‌وه، هیچ به‌دوری مه‌بینن به‌یانی خۆپیشاندان بكرێت له‌سه‌ر شه‌قام خۆم له‌پێشه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان بم له‌گه‌ڵ خه‌ڵك، ته‌واوبوه ئه‌م حكومه‌ته حكومه‌ت نییه، ئه‌م حكومه‌ته بوه به كۆمه‌ڵێك صه‌ڕافی فاشیل كه نازانن پاره‌كه‌ش دابه‌ش بكه‌ن، ئه‌م جكومه‌ته بیده‌ره ده‌ست 15 كه‌س كه له حسابی صه‌رافی بزانن بتوانن بێن پاره‌كه وه‌رده‌گرن و دابه‌شی ده‌كه‌ن، ئه‌مه ئیشی ئه‌وه‌یه ئه‌م حكومه‌ته، هیچ ئیشێكی تری نه‌ماوه”.
پاره هاتوه كه‌س نازانێت چی‌یان لێ كردوه، 400 ملیار هاتوه بۆ موچه ئه‌وان چون قه‌رزی خۆیان و كۆمپانیا نزیكه‌كانی خۆیان پێ داوه‌ته‌وه
هه‌روه‌ها وتی، “پاره‌كه‌ش به‌ته‌واوه‌تی دابه‌ش ناكه‌ن، پاره هاتوه كه‌س نازانێت چی‌یان لێ كردوه، 400 ملیار هاتوه بۆ موچه ئه‌وان چون قه‌رزی خۆیان و كۆمپانیا نزیكه‌كانی خۆیان پێ داوه‌ته‌وه، ئه‌مه كه‌ی جكومه‌ته، ئه‌م جكومه‌ته بده به چوار پیاوی عاقڵ له به‌غدادوه یان له به‌سڕاوه ئه‌وانه‌ی كه له بازاڕی دۆلاره‌كه ئیش ده‌كه‌ن ئه‌وان باشتر به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن”.
ناوی كه‌سێكم لایه به‌ڵام نایڵێم كێ نوسیویه‌تی، به‌ڵام نه‌ده‌بوایه به‌یاننامه ده‌ربكه‌ن ده‌بوایه كۆبونه‌وه بكه‌ن ئه‌م به‌یاننامه‌یه به‌دڵی كه‌سێك نوسراوه
ده‌رباره‌ی بۆچونی یه‌كێتی چی ده‌بێت له‌سه‌ر به‌یاننامه‌كه؟ ئاراس شێخ جه‌نگی وتی، “ئه‌وه له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كرا ئه‌و كات ده‌رده‌كه‌وێت من به‌یاننامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیم نه‌بینیوه، به‌ڵام وه‌كو بۆیان باس كردوم، وه‌ك وتم من له‌گه‌ڵی نه‌بوم ناوی كه‌سێكم لایه به‌ڵام نایڵێم كێ نوسیویه‌تی، به‌ڵام نه‌ده‌بوایه به‌یاننامه ده‌ربكه‌ن ده‌بوایه كۆبونه‌وه بكه‌ن ئه‌م به‌یاننامه‌یه به‌دڵی كه‌سێك نوسراوه”.
ئاراس شێخ جه‌نگی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، حكومه‌تی هه‌رێم جیاوازی له‌نێوان شاره‌كانیشدا ده‌كات، له‌و روه‌وه ده‌ڵێت، “پرۆژه‌یه‌ك هه‌یه له سلێمانی پێی ده‌ڵێن شه‌قامی 100 مه‌تری كه 10 ساڵه خه‌ڵك چاوه‌ڕێی ده‌كات، ئه‌مه هێشتا نه‌چۆته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه، به‌ڵام له هه‌ولێر شه‌قامی 100 و 150 و تونێل دروستكراوه، ئه‌ی ئه‌مه فه‌رق و جیاوازی نییه؟ به‌س ئه‌وه ده‌ڵێم سه‌یری شه‌قامی 100 بكه و 150 یان ده‌ستپێكردوه، كۆمه‌ڵێك تونێلی گه‌وره یان دروستكردوه له‌ژێر مه‌سیف سه‌ڵاحه‌دیینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی تر لای ماڵی خۆیانه‌وه هاتوچۆ نه‌كات سه‌یری شه‌قامه‌كانی سلێمانی بكه لێره‌وه تا نزیكی كۆیه و ده‌شتی سماقوڵی”.
ته‌حه‌ددایان ده‌كه‌م بابێن بڵێن فڵان كه‌س بودجه‌ی شه‌قامه سه‌د مه‌تریه‌كه‌ی خواردوه، من به‌یانی یه‌كسه‌ر ده‌ستگیری ده‌كه‌م و بۆیان ده‌ده‌م به دادگا
ئاراسی شێخ جه‌نگی ئه‌و قسانه‌ی پێشتری ڕه‌تكرده‌وه، كه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نرا پێشتر به‌چه‌ند گوژمه‌یه‌كی جیاواز بودجه ته‌رخانكراوه بۆ شه‌قامه سه‌د مه‌ترییه‌كه‌ی سلێمانی كه خۆی وه‌ك به‌ڵگه‌ی جیاوازی نێوان شاره‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه به‌نمونه باسی ده‌كات، له‌و ڕوه‌وه ده‌ڵێت، “درۆ ده‌كه‌ن ته‌حه‌ددایان ده‌كه‌م بابێن بڵێن فڵان كه‌س بودجه‌ی شه‌قامه سه‌د مه‌تریه‌كه‌ی خواردوه، من به‌یانی یه‌كسه‌ر ده‌ستگیری ده‌كه‌م و بۆیان ده‌ده‌م به دادگا، ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن، به‌ڵام درۆ ده‌كه‌ن پاره چۆن سه‌رف ده‌كرێت و ده‌خورێت؟ شتی وا كوا هه‌یه؟ له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ر پاره سه‌رف نه‌كراوه، یه‌ك بڕه پاره‌یه‌ك سه‌رف نه‌كراوه بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه”.
رونیشیکردەوە، “پڕۆژیە 100 مەتری چه‌ند جارێك خستویانه‌ته ته‌نده‌ره‌وه، به‌ڵام دوایی ته‌نده‌ره‌كانیان سه‌حب كردوەته‌وه، به‌ڵام پاره‌كه سه‌رف نه‌كراوه خۆ ئه‌م پرۆژه‌یه به یه‌ك ڕۆژ ته‌واو نابێت، ئێستا ده‌ستی پێبكه‌ن سێ ساڵی ده‌وێت پاره چۆن سه‌رف ده‌كرێت پرۆژه‌ی شه‌قام وایه كه ئیش ده‌كرێت له‌دوای ماوه‌یه‌ك سلفه‌یه‌كت ده‌ده‌نێ و دوای ماوه‌یه‌كی تریش سلفه‌یه‌كی تر، ئه‌وه هه‌موی درۆ و ده‌له‌سه‌یه و هیچی وا نییه”.
ڕۆژ و كاتی ئه‌وه هاتوه ده‌بێت لێی بپرسێته‌وه، من پێنج مانگه جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تم نه‌بینیوه
لەوەڵام ئەوەی ره‌نگه خه‌ڵكێك بپرسێت خۆ چه‌ند ساڵه جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت له حیزبه‌كه‌ی خۆتانه بۆ له‌جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ناپرسنه‌وه بۆ نمونه له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی كه تۆ به‌نمونه باسی ده‌كه‌یت؟ ئاراس شێخ جه‌نگی رونیشیکردەوە، “ئه‌وه ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی لێی بپرسێته‌وه، ڕۆژ و كاتی ئه‌وه هاتوه ده‌بێت لێی بپرسێته‌وه، من پێنج مانگه جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تم نه‌بینیوه”.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حیزبه‌كه‌ی و پارتی دیموكراتی كوردستان؟ ئاراس شێخ جه‌نگی وتی، “په‌یوه‌ندیه‌كان هه‌تا بڵێت خراپه، له‌وپه‌ڕی خراپیدایه ئه‌م دو حیزبه پێكه‌وه ناتوانن دابنیشن و كۆبونه‌وه بكه‌ن ئیتر باشی چییه؟ ماوه‌یه‌كه ده‌توانن كۆبونه‌وه بكه‌ن به‌یه‌كه‌وه، به‌ڵام ناتوانن دابنیشن مانای وایه په‌یوه‌ندیان زۆر خراپه، هۆكاری ئه‌و په‌یوه‌ندییه خراپه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی له ئێستادا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه سه‌رۆكی پارتی و یه‌كێك له جێگره‌كانی نایانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌ركردایه‌تیه تازه‌یه‌ی یه‌كێتی دابنیشن وتویانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه دانانیشین”.
جه‌ختیشیكرده‌وه، “ئێستا یه‌كێتی ئاماده‌یه له‌گه‌ڵیان بۆ دانیشتن به‌ڵام ئه‌وه‌ی من بیستومه وتویانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ركردایه‌تیه تازه‌یه دانانیشین”.