نێودەوڵەتی

عێراق؛ 96 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیانلەدەستدا

شكۆی كوردستان-

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئامارێكی نوێی توشبون و مردن بەكۆرۆنای بڵاوكردەوە و تێیدا هاتوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا دو هەزار و 140 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 96 كەسی دیكەش بەهۆی ئەو پەتایەوە گیانیانلەدەستدا.

بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، لە 24 کاژێری رابردوودا 10 هەزار و 595 کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ کراوە، ئەنجامی پشکنینی دو هەزار و 140 کەسیان پۆزەتیڤ بووە، کۆی گشتیی پشکنینەکانیش گەیشتە 520 هەزار و 948 پشکنین کە تائێستا ئەنجامدراون.

ژمارەی توشبون بەپێی پارێزگاكان بەمجۆرەی خوارەوەیە:

بەغدا: 574 تووشبوو
سلێمانی: 289 تووشبوو
زیقار: 282 تووشبوو
بەسرە: 221 تووشبوو
نەجەف: 108 تووشبوو
میسان: 105 تووشبوو
بابل: 104 تووشبوو
دیالە: 103 تووشبوو
دیوانیە: 86 تووشبوو
واست: 76 تووشبوو
کەربەلا: 65 تووشبوو
هەولێر: 56 تووشبوو
کەرکووک: 29 تووشبوو
ئەنبار: 15 تووشبوو
موسەنا: 11 تووشبوو
نەینەوا: 9 تووشبوو
سەلاحەددین: 4 تووشبوو
دهۆک: 3 تووشبوو

هەروەها هەزار و 184 تووشبووی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان چاکبوونەتەوە، کە بەپێی شارەکان بەم شێوەیە دابەشبوون:

بەغدا: 390
واست: 184
زیقار: 110
بەسرە: 101
دیالە: 98
میسان: 73
بابل: 62
کەربەلا: 44
نەجەف: 37
هەولێر: 22
کەرکووک: 18
دیوانیە: 14
ئەنبار: 13
سلێمانی: 12
سەلاحەددین: 4
نەینەوا: 2 کەس

هاوکات، 96 تووشبووش لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا لە عێراق و هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە، بەپێی پارێزگاکان بەم شێوەیە:

بەغدا: 33
سلێمانی: 17
زیقار: 16
بەسرە: 8
میسان: 5
کەرکووک: 4
دیوانیە: 4
دیالە: 3
کەربەلا: 2
هەولێر: 1
واست: 1
ئەنبار: 1
نەینەوا: 1

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close