نێودەوڵەتی

ئێران: پەتای كۆرۆنا بۆماوەی 2-3 ساڵ میوان دەبێت

شكۆی كوردستان-

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەمرۆ یەکشەممە رایگەیاند، پەتای کۆرۆنا بەمزوانە لەناو ناچێت، “پیدەچێت بۆ 2-3 ساڵی داهاتوش لەناومان بمێنێتەوە”.

سیما سادات لاری، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە میانی چاوپێکەوتنیكی رۆژنامەوانیدا وتی” ئەگەر چاوخشاندنەوەی بە ئەزمونی پەتا جیهانیەکانی رابردودا بخشێنرێتەوە، ئەوامان بۆ روندەبێتەوە، پەتای (Covid-19)دو بۆ سێ ساڵی دیکە دەمینێتەوە”.

بەپێی ئاژانسی میهری ئێرانی، لە دوێنێوە دو هەزار و 489 توشبوی نوێی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا تۆمارکراون، بەوەش ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسەکە گەیشتوەتە 222 هەزار و 669 کەس.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوێنێوە 144 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و کۆی گشتی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە مردون گەیشتوەتە 10 هەزار و 508 کەس.

تا ئێستا 183 هەزار و 301 توشبوی وڵاتەکەی نەخۆشییەکەیان پەڕاندوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتوە، بەڵام دو هەزار و 946 کەس دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە و لەژێر چاودێری وردان.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close