50 گەورە كۆمپانیای بیانى ده‌یانه‌وێت وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن
كاركردن له 113 پڕۆژه‌ى نیشته‌جێبوون ڕاگیراوه
شكۆی كوردستان- هه‌ستى ئازاد- هه‌ولێر
سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی حکومەتی ھەرێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت: زەوی لەو وەبەرهێنەرانە وەردەگیرێتەوە کە چەندین ساڵە لە پڕۆژەکانیاندا کەمتەرخەمبوون و دەستیان بە کارکردن تیایاندا نەکردووە، ده‌شڵێت: 113 پڕۆژە ھەن کە رێژەی کارکردن تێیدا سفرە و لە ئێستادا کار لەسەر ئەوە دەکەن دووبارە ئەو پڕۆژانە بخرێنەوەوە سەرکار.
محەمەد شوکری، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى كوردستان ڕایگه‌یاند: ئەوەشی راگەیاند: لە هەرێمی کوردستان 113 پڕۆژە ھەن کە رێژەی کارکردن تێیدا سفرە و لە ئێستادا کار لەسەر ئەوە دەکەن دووبارە ئەو پڕۆژانە بخرێنەوەوە سەرکار، ئەم پڕۆژانە بەشێکیان کەمتەرخەمی وەبەرھێنەرە و بەشێکیشیان کەمتەرخەمی لایەنەکانی حکوومەتە کە زەوی بەپێی پێویست بەردەستی وەبەرھێنەر نەبووە.
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان، ڕونیشكرده‌وه: ئەوانەی کە کەمتەرخەمی وەبەرھێنەرە و چەندین ساڵە دەستی بە وەبەرھێنان نەکردووە بێگومان زەوییەکەی لێوەردەگیرێتەوە و دوای ئەوەش مۆڵەتی وەبەرھێنانی لێوەردەگیرێتەوە.
له‌باره‌ى تاپۆكردنى یه‌كه‌ى نیشته‌جێ، محه‌مه‌د شوكرى وتى: دوای ئەوەی لە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر درا، پڕۆسەی تاپۆکردنی یەکەکانی نێشتەجێبوون دەستیپێکراوە. سەرۆكی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: كۆمپانیای زۆر گه‌وره داوایانكردووە لە ھەرێم كوردستان پڕۆژەی گەورە ئەنجامبدەن، كە بەشێكیان كۆمپانیای بیانین و ئێمە ئاسانكاریی تەواویان بۆ دەكەین بۆ ئەوەی سەردانی ھەرێم بكەن و دەست بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكان بكەن.
محەمەد شوكری، ڕاشیگه‌یاندووه: كاروبارەكانی ئێمە زۆر بە باشی بەڕێوە دەچن و كۆمپانیای زۆر گەورە داواكاری بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە پێشكەش دەكەن، كە دوێنێش ڤیدیۆ كۆنفڕانسێكمان لەگەڵ ژووری بازرگانیی ئەمەریكا و نوێنەرایەتیی حكوومەتی ھەرێم لە واشنتن و كۆمەڵێك وەبەرھێنەری ئەمەریكی هەبوو، بۆیە كاری زۆر باش لە ھەرێمی كوردستان دەكرێت”.
شوكری گوتیشی:”تا ئێستا 50 كۆمپانیای گەورە داواكارییان بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی گەورە لە ھەرێمی كوردستان پێشكەش كردووە، كە راستەوخۆ كاریگەری لەسەر ئابووریی ھەرێمی كوردستان دەبێت”.
ناوبراو باسی لەوەش كرد: “ئێمە سەرقاڵی ئاسانكارین بۆ كۆمپانیا بیانییەكان، بۆ ئەوەی كە ھاتن كەرەنتینە بكرێن و رێكارەكانی ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی جێبەجێ بكەین، رەزامەندییشمان وەرگرتووە و بە رەچاوكردنی رێنمایی تەندروستی سەردانی ھەرێم دەكەن و بە زووییش دەست بە ئەنجامدانی پڕۆژە دەكەن”.
هاوكات وەبەرهێنانى هەولێر ئاشکرایدهكات هەر وەبەرهێنەرێک دەست بە کارکردن نەکاتەوە لە پڕۆژەکەى، مۆڵەتى کارکردنى هەڵدەوەشێندرێتەوە و پڕۆژەکەش بە کەسێکى دیکە دەدرێت.
سامان عارەب، بەڕیوەبەرى گشتى وەبەرهێنانى هەولێر بە شكۆى كوردستان_ى ڕاگەیاند: خه‌ریكه پڕۆژەکانى وەبەرهێنان دەستپێدەکەنەوە، ئەو پڕۆژانەى کە بە هۆى رێککارەکانى خۆپارێزى لە پەتاى کۆڕۆنا کارکردن تێیاندا وەستا بوو، بۆیه ئێمه لە 11ى حوزەیرانەوە هەفتەیەک مۆڵەتمان بەو وەبەرهێنەرانە داوه كه کە کارکردنیان لەپڕۆژەکان ڕاگرت بوو، بۆیە هیچ بیانووێك قبوڵ ناکرێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر وه‌به‌رهێنێك ده‌ستى به كاره‌كانى نه‌كردبێته‌وه ئه‌وا مۆڵه‌ته‌كه‌ى لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه.
به‌پێى پلانى دەستەى وەبەرهێنانى هه‌رێمى كوردستان زیاتر لە هه‌زار و 50 پڕۆژەى جۆراوجۆرى ستراتیژى هه‌ن كه ده‌یانه‌وێت كارى تێدا بكه‌ن.
له‌باره‌ى ئه‌و سزایانه‌ى به‌سه‌ر وه‌به‌رهێنان ده‌سه‌پێندرێت، موخلیس محەمەد به‌رپرسى ڕاگەیاندنی دەستەی گشتی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند: دوو سزا بۆ ئەو وەبەرهێنەرانە هه‌ن کە بێ هۆکار دەستبەکارنەبوونەوە، یەکەمیان تەئمیناتەکەی دەسووتێت کە پێشتر بە گوێرەی ڕێژەی پڕۆژەکەی بۆی وەرگیراوە، هه‌روه‌ها دووەمیان ئەوەیە کە مۆڵەتەکەی لێوەردەگیرێتەوە.
به‌وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌به‌رهێنان، لە ماوەی چه‌ند مانگى ڕابردوودا، 120 پڕۆژەیان هەڵوەشاندووەتەوە و مۆڵەتەکەشمان لێوەرگرتوونەتەوە و تەئمیناتەکەشیان سووتاوە و بووەتە داهات بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
له ئێستادا زیاتر له هه‌زار پڕۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان له‌به‌رده‌ستى وه‌به‌رهێنانى خۆماڵى و بیانى دایه بۆئه‌وه‌ى كارى تێدا بكه‌ن و به‌شێكى دیكه‌شیان له قۆناغى ته‌واو بووندان.