نێودەوڵەتیکوردستانی

زیانه‌كانى نرخى نه‌وت به‌هۆى كۆرۆناوه‌

شكۆی كوردستان-

رۆژنامەی شكۆی كوردستان بابەتێكی بەناونیشانی “زیانه‌كانى نرخى نه‌وت به‌هۆى كۆڕۆناوه‌” بڵاوكردۆتەوە و تێیدا هاتوە، ئه‌و مانگه‌ نرخی نەوتی خاو لە بازارەکانی جیهاندا بەڕێژەی لەسەدا یەک دابەزی، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی ئاماری ڕۆژانەی توشبووانی کۆڕۆنا لە جیهاندا، کە بەهۆیەوە خواست لەسەر ئەو بەرهەمە کەمیکردووە.

نرخی نەوتی خاوی برێنت 37 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی، کە دەکاتە لەسەدا 0.9ی نرخەکەی، لە دوایین مامەڵەدا بە 40.63 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، نرخی نەوتی خاوی برێنت 37 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی، کە دەکاتە لەسەدا 0.9ی نرخەکەی، لە دوایین مامەڵەدا بە 40.63 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا.

نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی بە بڕی 52 سەنت کەمیکرد، کە لەسەدا 1.4ی نرخەکەیەتی و بە 37.44 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک لە بازاڕەکانی جیهاندا فرۆشرا.

لەبەرامبەردا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی بە بڕی 52 سەنت کەمیکرد، کە لەسەدا 1.4ی نرخەکەیەتی و بە 37.44 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک لە بازاڕەکانی جیهاندا فرۆشرا.

بەهۆی زیادبوونی ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە پەکینی پایتەختی چین، کە دووەم گەورە بەکارهێنەری نەوتی جیهانە، جارێکی دیکە پڕۆسەی خوێندن لەو وڵاتە ڕاگیراو گەشتە ئاسمانییەکانی ئەو وڵاتە وەستێران.

هاوکات لە چەند ویلایەتێکی ئەمریکا ژمارەی توشبووانی کۆڕۆنا هەڵکشانی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە، بەهۆیەوە نیگەرانییەکان وەبەرهێنەران لەبارەی دووبارە پەکخستەوەی جموجۆڵە بازرگانییەکان زیادیکردووە.

لەلایەکی دیکەوە بۆ ماوەی دوو هەفتەیە لەسەر یەک ئاستی نەوتی عەمبارکراوی ناو کۆگا نەوتییەکانی ئەمریکا لە بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە، بەمەش خواست لەسەر ئەو بەرهەمە بەڕێژەی بەرچاو کەمیکردووە و نرخەکەی جارێکی دیکە ڕووی لە نزمبوونه‌وه‌ كردووه‌.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close