نێودەوڵەتیڕۆژنامە

ئەو روەكەی كە بۆ چارەسەری كۆرۆنا لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكرێت

وێژینەوە تاقیگەییەکان گەشتونەتە ئەو ئەنجامەی کە روەکی کرمۆکەی (Artemisia) کاریگەری لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە و پێدەچێت چارەسەری ئەو ڤایرۆسە بکات.

دەرکەوتوە روەکی کرمۆکەی (Artemisia)  کاریگەری زۆری لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە

بەگوێرەی هەواڵێکی ئیمارات نیوز، توێژەرانی پەیمانگای ماکس پلانک لەبەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بەهاوکاری توێژەرانی زانکۆی بەرلین سەرەداوی باشیان لەبارەی کاریگەرییەکانی روەکی کرمۆکەی (Artemisia) ئەنجامداوە و دەرکەوتوە کاریگەری زۆری لەسەر ڤایرۆسەکە هەیە، توێژەرانیش پێشبینیدەکەن ببێتە یەکەم روەکی دۆزراوە کە چارەسەری کۆرۆنا دەکات.

پێکهاتەی سەرەکی ئەو رەوەکەیان لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا تێکەڵکردوە و دەرکەوتوە ڤایرۆسەکە لەناودەبات

لەوبارەیەوە ئەندامانی تیمی توێژینەوەکە ئاشکرایانکردوە، پێکهاتەی سەرەکی ئەو رەوەکەیان لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا تێکەڵکردوە و دەرکەوتوە ڤایرۆسەکە لەناودەبات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پیتەر زیبیر لەپەیمانگای ماکس پلانک کە توێژینەوەکەیان ئەنجامداوە رایگەیاندوە ئەنجامی باشیان لەبارەی روەکی کرمۆکەی (Artemisia) بەدەستهێناوە، بەڵام پێویستیان بە لێکۆڵینەوەی زیاتر هەیە و لەئایندەش ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیان بۆ رای گشتی دەخەنەڕو.

پێشتر زانایانی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا ئاشکرایانکردبو کە روەکی  کرمۆکەی (Artemisia) لەماوەی 16 کاتژمێردا خانە شێرپەنجەییەکانی لەش تێکدەشکێنێت.

بەگوێرەی دواین توێژینەوەکانیش، ئەگەر پێکهاتەی ئەم روەکە لەگەڵ ئاسن تێکەڵبکرێت ئەوا خانە شێرپەنجەییەکانی ناو لەش تێکدەشکێنێت و رێگری لە دوبارە سەرهەڵدانەوەیان دەکات.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close