نێودەوڵەتی

كۆرۆنا شەپۆلی پەنابەرانی بۆ ئەوروپا زیاتر لەنیوە كەمكردۆتەوە

وەزارەتی كۆچی یۆنان بڵاویكردەوە، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2020، شەپۆلی کۆچبەران و پەنابەران بۆ دورگەکانی یۆنان بەڕێژەى 51% بەراورد بە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2019 کەمیکردوە.

ستیلیۆس پێتساس، وتەبێژی حکومەتى یۆنان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا داتاکەى ئاشکرا کرد و رایگەیاند، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ شەپۆلی کۆچبەران لە سەرانسەری وڵات بەڕێژەى 46% کەمیکردوە، بەڵام بۆ دورگەکان 51%یە.

مانگەکانی نیسان تا حوزەیران، شەپۆلەکە بەراورد بە هەمان کاتی ساڵی 209 بەڕێژەى 92% کەمیکردوە

هەر بەپێی وتەکانی ستیلیۆس، لە دوەم چارەکی ئەمساڵ، واتە مانگەکانی نیسان تا حوزەیران، شەپۆلەکە بەراورد بە هەمان کاتی ساڵی 209 بەڕێژەى 92% کەمیکردوە.

بە پێچەوانەوە، یەکلاییکردنەوە و بڕیاردان لەسەر داواکاری مافی پەنابەرێتی پەناخوازان بەڕێژەى 88% زیادی کردوە، بۆ نمونە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ بڕیار لەسەر زیاتر لە 46 هەزار داواکاری مافی پەنابەرێتی دراوە، بەڵام لە هەمان کاتی ساڵی ڕابردو (2019)، ژمارەکە زیاتر لە 24 هەزار بووە.

هاوکات ئەو داواکارییانەی کە چاوەڕێی پێداچونەوە بون کەمیکردوەتەوە بۆ 101 هەزار، بەڵام لە سەرەتای ساڵی 2019 ژمارەکە 140 هەزار بوە و چاوەڕێی یەکلایی کردنەوەیان کردوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close