نێودەوڵەتی

توشبوانی کۆرۆنا لەجیهاندا گەیشتە زیاتر لە 12 ملیۆن

بەپێی دواین ئامارەکانی توشبون و مردن بەکۆرۆنا، تائێستا ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهاندا 12 ملیۆنی تێپەڕاندوە.

تائێستا 12 ملیۆن و 67 هەزار و 297 کەس لەسەرتاسەری جیهاندا توشی کۆرۆنا بون

بەپێی دواین ئامارەکانی زانکۆی جۆن هۆپکنزی ئەمریکا، تائێستا 12 ملیۆن و 67 هەزار و 297 کەس لەسەرتاسەری جیهاندا توشی کۆرۆنا بون و 549 هەزار و 148 کەس بەهۆی ئەو پەتایەوە مردون.

ئەوەشی راگەیاندوە کە تائێستا لەجیهاندا 6 ملیۆن و 993 هەزار و 163 کەس توشبوی کۆرۆنا پەتاکەیان پەڕاندوە

جۆن هۆپکنز کە بەوردی چاودێری دۆخی توشبون و مردن بەکۆرۆنا دەکات، ئەوەشی راگەیاندوە کە تائێستا لەجیهاندا 6 ملیۆن و 993 هەزار و 163 کەس توشبوی کۆرۆنا پەتاکەیان پەڕاندوە کە رێژەی زیاتر لەسەدا 50-ی توشبوانە.

لە ریزبەندی وڵاتانی جیهاندا، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بە پلەی یەكەم دێت و تا دێت ژمارەی توشبوانی لە هەڵكشاندایە، بەڵام ژمارەی مردو بەهۆی كۆرۆناوە لەو وڵاتە دادەبەزێت، كە تا ئێستا زیاتر لە سێ ملیۆن توشبوی تۆمارکردوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close