کوردستانی

تەندروستی هەرێم تۆماركردنی 294 حاڵەتی دیكەی توشبون بەكۆرۆنای راگەیاند

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامارێکی نوێی توشبون و مردن بەکۆرۆنای بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا دو هەزار و 247 حاڵەتی پشکنینی کۆرۆنا لەشارەکانی هەرێم ئەنجامدراون و دەرکەوتوە 294 کەسی دیکە لەسەرجەم شارەکان توشی کۆرۆنا بون.

لەماوەی 24کاتژمێری رابردودا 294 حاڵەتی نوێی توشبون لەهەرێم تۆمارکراوە

لەراگەیەنراوی ژمارەی (134)ی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتوە، لەماوەی 24کاتژمێری رابردودا 294 حاڵەتی نوێی توشبون لەهەرێم تۆمارکراوە و بەوەش کۆی ژمارەی توشبوان بۆ هەشت هەزار و 428 حاڵەت بەرزبوەوە  (2008 هەولێر، 5929 سلێمانی، 257 دهۆك، 234 هەلەبجە).

لەو ماوەیەدا 11 کەس بەهۆی کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە، بەجۆرێک لەسلێمانی 3 کەس، لەهەولێر 4 کەس و لەگەرمیانیش 4 کەس

هاوکات بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، لەو ماوەیەدا 11 کەس بەهۆی کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە، بەجۆرێک لەسلێمانی 3 کەس، لەهەولێر 4 کەس و لەگەرمیانیش 4 کەس، بەوەش کۆی ژمارەی مردوان لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 282 حاڵەت  (42 هەولێر، 236 سلێمانی، 4 هەڵەبجە) .

بەگوێرەی زانیارییەکان، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا، 515 کەسی دیکە کەرەنتینەکراون و بەوەش کۆی ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی توشبونیان بەکۆرۆنا کەرەنتینەکراون گەیشتۆتە 17 هەزار و 567 کەس.

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانە:

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close