نێودەوڵەتی

ئێران و عێراق بەهاوبەشی كێڵگەیەكی بەرهەمهێنانی نەوت بەڕێوەدەبەن

شكۆی كوردستان-

كۆمپانیای نەوتی نیشتیمانی ئێران، بەمەبەستێ بەڕێوەبەردنی كێڵگەیەكی هاوبەشی نەوت، گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیای نەوتی بەسرە واژۆكرد.

بەگوێرەی هەواڵێكی سۆمەریە نیوز، ئەمڕۆ شەممە بەرپرسانی كۆمپانیای نەوتی نیشتیمانی ئێران، بەمەبەستێ بەڕێوەبەردن وپەرەپێدانی كێڵگەی نەوتی یاران لەبەشی باشوری رۆژئاوای عێراق بەشێوەیەكی هاوبەش، گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیای نەوتی بەسرە واژۆكردوە.

لەمەراسیمی واژكردنەكەدا هەریەك لە بێژین زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران و بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای نەوتی نیشتیمانی بەشدارییان كرد.

بەگوێرەی زانیارییەكان گرێبەستەكە لەبارەی بەڕێوەبردن و پەرەپێدانی كێڵگەی نەوتی یاران و مەجنونی عێراقییە بەشێوەیەكی هاوبەش بۆماوەی 10 ساڵ، بەشێوەی وەبەرهێنانی سراستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ كە بودجەكەی 294 ملیۆن دۆلارە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close