شكۆی كوردستان-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی پێشكەشكردنی وتارێك لەكاتی كردنەوەی وێستگەی کارەبای هەڵمی لە خەبات رایگەیاند، وێستگه‌كه‌ی هه‌رچه‌نده له خه‌باته، به‌ڵام به‌رهه‌مه‌كه‌ی بۆ هه‌مو هه‌رێمی كوردستانه، سه‌ره‌ڕای دۆخی سه‌خت، به‌ڵام نه كۆمپانیاكان و نە حكومه‌تیش له پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان ناوەستن.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەوتارێکدا لەمیانی بەگەڕخستنی وێستگەی کارەبای هەڵمی لە خەبات رایگەیاند، “ئه‌مڕۆ دیسان لێره ئاماده‌بوین بۆ به‌گه‌ڕخستنی وێستگه‌ی 300 مێگاواتی هه‌ڵمی خه‌بات، كه لەلایه‌ن وه‌زاره‌تی كاره‌با و كۆمپانیای هۆسكۆی كۆری جێبه‌جێ كراوه، كه توانای به‌رهه‌مهێنانی 300 مێگاوات كاره‌بای هه‌یه و 10%ی رێژه‌ی كاره‌با زیاد ده‌كات، ده‌ستخۆشی له وه‌زاره‌تی كاره‌با و كۆمپانیاكانی كۆریای باشور ده‌كه‌م و هیوادارم به یه‌كه‌وه پرۆژه‌ی زیاتر ئه‌نجام بدەن”.
مەسرور بارزانی باسی لەوەشکرد، “وێستگه‌كه‌ی هه‌رچه‌نده له خه‌باته، به‌ڵام به‌رهه‌مه‌كه‌ی بۆ هه‌مو هه‌رێمی كوردستانه، سه‌ره‌ڕای دۆخی سه‌خت، به‌ڵام نه كۆمپانیاكان و نە حكومه‌تیش له پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان ناوەستن”.
ئەوەشی خستەڕو، “ئێمه له حكومه‌ت داوامان له وه‌زاره‌تی كاره‌با كردوه پێداچونه‌وه‌ی بە تۆڕه گشتییەکان بکات سەبارەت بە به‌رهه‌مهێنان و گه‌یاندن و به‌كارهێنان، ئه‌ركی زۆریش ده‌كه‌وێته سه‌ر هاوڵاتیان، راسته هاوڵاتیان خاوه‌ن مافن، به‌ڵام ئهركیشمان هه‌یه، یه‌كێك له‌و ئه‌ركانه به فیڕۆنه‌دانی كاره‌بایه، ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی رێك كاره‌با به‌كاربهێنین دڵنیام ئه‌نجامی باشی ده‌بێت”.
مەسرور بارزانی ئەوەشی خستەڕو، لە كوردستان هه‌م بەهۆی ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی كاره‌با و هه‌م بەهۆی زیادبونی كارگه‌كان و كۆمپانیاكان پێداویستی كاره‌با زیاتر بوە، پێشتر پشت به به‌كارهێنانی گازوایل بەستراوە، به‌ڵام ئێستا پشت به گاز ده‌به‌ستین، بۆیه هه‌وڵمانداوه به‌رهه‌می گاز به‌شێوه‌یه‌كی زیاتر به‌كاربهێنرێت.