وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، 67%ی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڤایرۆسەکەیان پەڕاندوە و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت رێژەکە زیاتر بێت.
حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی رایگه‌یاند، دوێنێ سێشه‌ممه به‌رزترین ئاستی رێژه‌ی چاكبونه‌وه له‌ناو توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكرا، به‌جۆرێك له‌ئێستادا رێژه‌ی چاكبونه‌وه 67%ی تێپه‌ڕاندوه.
ئاماژەی بەوەشکرد، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رێژه‌ی چاكبونه‌وه‌ی توشبوانی كۆرۆنا زیاتر ببێت، پێویسته هاوڵاتییان پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا بن و هاوكار و هه‌ماهه‌نگی لایه‌نه حكومیه‌كان بن بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت به‌ر به‌بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری ئه‌و ڤایرۆسه بگیرێت.
دوێنێ سێشه‌ممه سێ هه‌زار و 784 توشبوی كۆرۆنا چاكبونه‌وه و ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاند، كۆی گشتی چاكبوانیش گه‌یشته 50 هه‌زار و 782 كه‌س.
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری ته‌ندروستی عێراق، 81 هه‌زار و 757 توشبوی كۆرۆنا تۆماركراون، له‌نێویاندا سێ هه‌زار و 345 كه‌س مردن هه‌یه.