نێودەوڵەتی

تورکیا بە چڕی کانی ماسێ و بامەڕنی بۆردومان ده‌كات

شكۆی كوردستان-

شەوی رابردو تورکیا لە رێگەی هێلیکۆپتەری کۆبراوە بە شێوەیەکی چڕ ناوچەکانی زناری کێستە لە سنوری شارۆچکەی کانی ماسێی سەر بە قەزای ئامێدی بۆردومان کرد و شەڕو پێکدادان لە نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رویدا و کوژراو و برینداری لێکەوتوەتوە.

 ئۆپراسیۆنەکە بەرزاییەکانی زەندورا، دەرارێ، کۆردینە و ناوچە سنوریەکانی کانی ماسێ و بامەڕنی کردوەتە ئامانج

بەپێی زانیاریەکانی خەندان، ئێوارەی رۆژی هەینی سوپای تورکیا بەفڕۆکە و هەلیکۆپتەری جەنگی و تۆپخانەی دورهاوێژ بۆردومان و تۆپبارانی هەرێمی مەتینای سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیای کرد، دواتریش ئۆپراسیۆنی دەستپێکردوە و ئۆپراسیۆنەکە بەرزاییەکانی زەندورا، دەرارێ، کۆردینە و ناوچە سنوریەکانی کانی ماسێ و بامەڕنی کردوەتە ئامانج.

 تورکیا هەوڵیداوە سەرباز لەناوچەکانی کانی ماسێ و بامەڕنی دابەزێنێت

سەرچاوەیەکی باڵا لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە خەندان-ی راگەیاند، دوای ئەوەی سوپای تورکیا هەوڵیداوە سەرباز لەناوچەکانی کانی ماسێ و بامەڕنی دابەزێنێت، بەڵام گەریلاکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) و یەکینەکانی ژنی ئازاد (یەژەئاستار) روبەڕویان بونەتەوە و رێگەیان نەداوە هێزەکە دابەزێنرێت.

لە دیوی باکورەوە، تورکیا دەستی بەجموجوڵی سەربازی کردوە و لە ئێوارەی دوێنێ هەینییەوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەی جەنگی بەرەو هەرێمی مەتینا فڕیون

ئاماژەی بەوەشکرد، شەڕو پێکدادانی سەخت رویداوە، هاوکات لە سەربازگەکانی سەرسنور لە دیوی باکوری کوردستانەوە، سوپای تورکیا دەستی بەجموجوڵی سەربازی کردوە و لە ئێوارەی دوێنێ هەینییەوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە فڕۆکەخانەی سەربازی ئامەدەوە پەیتا پەیتا فڕۆکەی جەنگی بەرەو هەرێمی مەتینا فڕیون و زیات لە 10 جار بەچڕی بۆردومانی دەڤەرەکەیان کردوە.

بەپێی وتەی ئەو سەرچاوە باڵایەی پەکەکە، تا ئێستا دۆخی ناوچەکە هێورنەبوەتەوە و پێکدادانەکانیش ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتوەتەوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close