نێودەوڵەتی

شارەزایەكی سیاسی: رژێمی ئێران ئامادەیە لەگەڵ شەیتانیش رێككەوتن بكات بۆئەوەی بمێنێتەوە

شكۆی كوردستان-

ئئەحمەد ئەسکەندەری شارەزای سیاسی بنکە لە سوید رایگەیاند، ئێران و چین زۆر بەهێمنی لەم دوایانەدا ڕێککەوتنێکیان بۆ هاوکاری ئابوری و ئاسایشی واژووکردووە، ڕێگە خۆش ئەکات بۆ وەگەرخستنی بایی ملیارەها دۆلاری چین لە وزەو کەرتەکانی تری ئێراندا لەلایەک، و لەلایەکی ترەوە، هەوڵەکانی بەڕێوبەرایەتی سەرۆکی ئەمەریکا بەلاوەدەنێت بۆ گۆشەگیرکردنی ئێران بەهۆی پرۆگرامی ناوکی و خواستەکانی لەشکرییەوە.

لەمیانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ دەنگی ئەمریكا، ئەسكەندەری وەڵامی چەندین پرسیار لەبارەی رێككەوتنی چین و ئێران دەداتەوە، لەوانە ئایا ئێران بۆ لەم کاتەدا ڕێککەوتنی لەو جۆرەی لەگەڵ چین مۆرئەکات ؟ بەم ڕێککەوتنە، تا چەند دەرفەت دەخۆڵقێت بۆ ئێران لەگەمارۆکانی خراونەتە سەری قوتاری بێت؟ چین چ هەلوێستێکی ئەبێت ئەگەر ئەمەریکا هەوڵی درێژەکردنی ئابلوقەی چەکی بەسەر ئێران بدات؟

ئەحمەد ئەسکەندەری شارەزای سیاسی بنکە لە سوید لەو بارەیەوە رایگەیاند، ‘”بە بڕوای من ، واژووکردنی ئەم ڕێککەوتنە سەرشۆرییەکی گەورەیە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران لەبەر ئەوەی بەپێ بەندەکانی، چین دەسەڵاتێکی گەورە پەیدا دەکات لە ئێران، تەنانەت لە هێندی شۆیندا‌ هێزی ئاسایشی خۆی ئەهێنێت. چین بەدوای بەرژەوەندی خۆیەتی و ئێران زۆر زۆر لە بارودۆخێکی خراپدایە بۆیە ئەم ڕێککەوتنەی قبوڵکردووە”.

وتیشی، چین هەمو هەوڵێك دەدات بەرێككەوتن لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران و روسیا رێگری لە پێشەوەچونی سیاسەتەكانی ئەمریكا بگرێت.

لەبارەی هەوڵوێستەكانی ئەمریكا لەئەگەری واژۆكردنی ئەو رێككەوتنە، ئەسكەندەری رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەیانەوێت پەیامی ئەوە بدەنە ئەمریكا كە بەپاشەكشەكردنی لەسەپاندنی سزاكان و گەڕانەوەی بۆ هەندێك لەبڕگەكانی رێككەوتنی ئەتۆمی ئامانجی زیاتر بەدەستدەهێنێت، بەوەش دەیانەوێت تەنها بژاردەی گفتوگۆ و دانوستان بۆ ئەمریكا بهێڵنەوە و دەستبەرداری فشارەكانی ببێت.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close