نێودەوڵەتی

فه‌یسبوك له‌باره‌ی له‌كاركه‌وتنی ئاپه‌كانی روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

شكۆی كوردستان-

کۆمپانیای فەیسبووک رایدەگەیێنێت، ئاگاداری ئەو کێشەیەن کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە و ئەپەکانی روودەدات و بە زووترین کات هەوڵی چارەسەرکردنی دەدەن.

کاژێر 06:45 خولەکی ئێوارە بەکاتی هەرێمی کوردستان ئەپەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام لەکارکەوتن، دواتر وەتسئەپیش لەکارکەوت. لە تویتێکدا، کۆمپانیای فەیسبووک رایگەیاند “ئاگادارین کە هەندێک کەس کێشەیان هەیە لە بەکارهێنانی ئەپەکانمان و بەرهەمەکانمان. کاردەکەین بۆ ئەوەی بەزووترین کات شتەکان بگەڕێنینەوە دۆخی ئاسایی، داوای لێبووردنیش دەکەین لە هەر نادڵنیاییەک.”

لەگەڵ لەکارکەوتنی فەیسبووک، ئەپلیکەیشنی مەسنجەریش کە تایبەتە بە نامەگۆڕینەوە لەکارکەوتووە.

بەپێی ماڵپەڕی داون دیتێکتەر، بەکارهێنەران لە زۆربەی وڵاتانی جیهانەوە ناتوانن خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای فەیسبووک بەکاربهێنن. لەکاتێکدا فەیسبووک لە روونکردنەوەکەی لە تویتەر گوتوویەتی هەندێک کەس، ئەوەش کاردانەوەی لەلای بەشێک لە بەکارهێنەران دروستکردووە و لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر وەڵامی کۆمپانیاکەیان داوەتەوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close