وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی مامۆستا کەلەپچەکراوەکەی کەرکوک لە نەخۆشخانە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەدوای ئەم کەیسەدا دەچم و دەست بەرداری نابم، ھەمو پشتیوانییەكی ماددی و مەعنەویشم بۆ مامۆستا محەممەد و ماڵباتەکەی دەربڕیوە.
دەقی راگەیێندراوەکەی وەزیری پەروەردە:
ڕاگەیەندراوێك لە وەزیری پەروەردەی حكومەتی ھەرێمی كوردستانەوە: پاش ئەوەی ڕۆژی ١٣ی٧ ڤیدیۆیەكی ناخ ھەژێن دوور لەهەموو بەهایەکی مرۆڤایەتی لە سۆشیال میدیا بڵاوكرایەوە كە تیایدا مامۆستایەكی میلاكی وەزارەتمان( خوێندنی کوردی ) لە پارێزگای كەركوك بە كەلەپچەكراوی بە بێدێكی نەخۆشخانەوەیە و لە کاتێکدا خێزانەكەی بەناوی (منی) بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد ، پرسە و سەرەخۆشیمان هەیە بۆ بەڕێز مامۆستا محمد و خانەوادەی کۆچکردوو ( منی ) خان ، بە پێویستی دەزانم بە ھەموولایەكی ڕابگەیەنم: ۱ـ وەك وەزیری پەروەردە یەكەم كەس بووم ھەمان شەو خاوەندارێتی ئەم كەیسەم گرتە ئەستۆ. لەگەڵ بەڕێز وەزیری پەروەردەی حكومەتی فیدرال قسەم كرد و داوای تەداخولی خێرام لێكرد لە ڕێگای وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عێراقی فیدراڵەوە . سوپاسیان دەكەم بە تایبەت بەڕێز ( علی حمید ) وەزیری پەروەردەی عێراق كە تا ئێستا (۳) جار پەیوەندی تەلەفۆنیمان ئەنجام داوە پێكەوە و ھاوكار بووە و بابەتەكەی گەیاند بە بەڕێز وەزیری تەندروستی عێراقی فیدرال و بریاری بەدواداچونی جدییان داوە. ۲- بەدوای ئەم کەیسەدا دەچم و دەست بەرداری نابم، ھەموو پشتیوانییەكی ماددی و مەعنەویشم بۆ بەڕێز مامۆستا محمد و خانەوادەكەی دەربڕیوە. ئامادەیم دەربڕیووە وەك وەزیری پەروەردە بریكارە یاساییەکانم ڕابسپێرم هاوکاری بن لە رووی یاساییەوە. ئەگەر مامۆستا محمد یش داوای یاسایی تۆماربكات ھەموو پاڵپشتیەكی دەكەم و ئەوەی پێویست بێت لەهەموو روویەکەوە بۆی ئەنجام دەدەم. ۳- بە مامۆستا محمد و خانەوادەكەی دەڵێم كە لە پێبژاردنی ئەو ئامێرەی زیانی پێگەیشتووە ئەوان تەنھا نین و تەحەمولی ئەو پێبژاردنە بەڕێز كاك مسرور بارزانی بەشەخسی دەیكات. ئالان حمەسعید صالح وەزیری پەروەردە٢٠٢٠/٧/١٦