نێودەوڵەتی

زانكۆی ئۆكسفۆرد سەركەوتنی قۆناغێكی گرنگی لەبەرهەمهێنانی چارەسەری كۆرۆنا راگەیاند

شكۆی كوردستان-

زانکۆی ئۆکسفۆرد رایگەیاند، ئەنجامی توێژینەوەکانیان لەبارەی دۆزینەوەی چارەسەری کۆرۆنا ئەرێنی بوە، ئەو ڤاکسینەی کاری لەسەر دەکەن وەک چارەسەرێکی سەلامەت و بێترس بۆ مرۆڤ قبوڵکراوە و سیستمی بەرگری لەشیش لەدژی کۆرۆنا بەهێزتردەکات.

زانکۆی ئۆکسفۆرد لەڕێگای کۆمپانیای (AstraZeneca) سەرقاڵی توێژینەوەیە لەسەر بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا و ئەمڕۆش ئەنجامی توێژینەوەکانیان لە گۆڤاری لانست بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، ڤاکسینی (ChAdOx1 nCoV-19) کە ئێستا کاری لەسەردەکەن، لەسەر هەزار و 77 کەس تاقیکراوەتەوە و دەرکەوتوە بۆ مرۆڤ سەلامەتە و سیستمی بەرگری لەشیش بەهێزدەکات.

دەرئەنجامەکان بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر دڵخۆشکەرن

زانکۆی ئۆکسفۆرد بڵاویشیکردۆتەوە، دەرئەنجامەکان بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر دڵخۆشکەرن، تاقیکردنەوەیەکی گەورەتری لەسەر ئەنجامدەدەن و بڕیاردەدەن کە ئایا کاتی بڵاوکردنەوەی هاتوە یان نا.

حکومەتی بریتانیا پێشتر داوای 100 ملیۆن دۆزی ئەو ڤاکسینەی لە کۆمپانیاکە کردوە و رێکخراوی تەندروستی جیهانیش داوای کردوە بەشی زۆربەی توشبوانی جیهان بەرهەمبهێنرێت.

ڤاکسینەکە کە ناوی (ChAdOx1 nCoV-19)-ی لێنراوە بەشێوەی جیناتی لەڤایرۆسێکی تر دروستکراوە کە سەرچاوەی توشبوی شامپازیایە بە هەڵامەت.

لای خۆشییەوە، بەڕێوەبەری دامەزراوەی جێنەر كە سەربە زانكۆی ئۆكسفۆردە رایگەیاند، دەتوانرێت تامانگی سێپتێمبەر 100 ملیۆن ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ بریتانیا ئامادەبكرێت، بەڵام دۆخی كۆرۆنا و ژمارەی توشبوان كاریگەری لەسەر كاتی ئامادەكردنی ڤاكسینەكە هەیە.

وتیشی، خێرایی جێبەجێكردنی تاقیكردنەوە گرنگەكەی دواتر كاریگەری لەسەر كاتی ئامادەكردنی ڤایرۆسەكە هەیە، بەڵام پێشكەوتنی بەرچاویان لەو بارەیەوە ئەنجامداوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close