نێودەوڵەتی

چین دەست بەسەر کونسوڵخانەیەکی ئەمریکا لە وڵاتەکەیدا دەگرێت

شطؤي كوردستان-

وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دەرگای کونسوڵخانەی ئەمریکایان لە شاری چێنگدۆ لە باشوری رۆژئاوای وڵات داخستوە، لەبەرامبەر داخستنی کونسوڵخانەی چین لەشاری هیۆستن ئەمریکی.

دەسەڵاتدارانی چین دەستیان بەسەر کونسوڵخانەی ئەمریکا لە شاری چێنگدۆ لە باشوری رۆژئاوای ئەو وڵاتە گرتوە

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە دەسەڵاتدارانی چین دەستیان بەسەر کونسوڵخانەی ئەمریکا لە شاری چێنگدۆ لە باشوری رۆژئاوای ئەو وڵاتە گرتوە، ئەوەش وەک وەڵامێک بو بۆ داخستنی کونسوڵخانەی چین لە شاری هیوستن لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکی.

دەسەڵاتدارانی چین لە دەرگای پێشەوە چونەتە ناو بینای کونسوڵخانەکەی ئەمریکا لە شاری چێنگدۆ

لەوبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی چین لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، پڕۆسەی داخستنەکە کاتژمێر 10:00ی بەیانی بەکاتی ناوخۆی چین رویداوە، دەسەڵاتدارانی چین لە دەرگای پێشەوە چونەتە ناو بینای کونسوڵخانەکەی ئەمریکا لە شاری چێنگدۆ.

واشنتن هەست بە بێهیوایی دەکات بەرامبەر ئەو هەنگاوەی حکومەتی چین

لەبەرامبەردا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە لێدوانێکی تایبەتدا بە رۆیتەرز-ی راگەیاند، “واشنتن هەست بە بێهیوایی دەکات بەرامبەر ئەو هەنگاوەی دەسەڵاتدارانی چین، هەوڵیش دەدەن لە رێگەی کونسوڵخانەکانی دیکەی ئەمریکاوە کاروبارەکانی هاوڵاتیە ئەمریکییەکان لەو شارە جێبەجێ بکەن”.

هەینی رابردو وەزارەتی دەرەوەی چین بڵاویکردەوە، ماوەی 27 کاتژمێریان داناوە بۆ ئەمریکییەکان تا کونسوڵخانەی ئەمریکا لە شاری چێنگدۆ چۆڵبکەن، ئەوەش هەمان ماوەبو کە پێشتر دەسەتدارانی ئەمریکا بۆ چۆڵکردنی کونسوڵخانەی چین لە هیوستن دایاننابو.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close