شكۆی كوردستان-
ژوری ئۆپەراسیۆنەكانی هەولێر راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تێیداهاتوە، سەبارەت بە نۆڕینگە و سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکیەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، لەبەر دۆخی تەندروستی و پێداویستی خەڵک، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بەڕاوێژ لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا بەکردنەوەیان، بەو مەرجانەی خوارەوە:-
یەکەم/ کردنەوەی نۆڕینگە و سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکیهکان ئارەزوومەندانەیە.
دووەم/ لە هۆڵی چاوەڕوانی نابێت لە چوار نەخۆش زیاتری لێبێت و نێوانی هەر یەکەکیان لە دوومەتر کەمتربێت.
سێیەم/ پزیشک دەبێت دەستکێشی لەدەستبێ و ماسک ببەستێ.
چوارەم/ نەخۆش نابێت لە یەک هاوەڵ زیاتری لەگەڵ بێ و دەبێت هەردوکیان ماسکیان بەستابێ.
پێنجەم/ ڕۆژانە نۆرینگە و سەنتەر و کۆمەڵگا پزیشکیەکان تەعقیم بکرێت.
شەشەم/ ڕۆژانە نابێت له ١٥ نەخوش زیاتر ببینرێت.