رۆژنامەی شكۆى كوردستان – هه‌ولێر
به‌پێى ئامارێكى رێكخراوى هه‌نگاو، له‌ماوه‌ى مانگێدا ١٢٠ حاڵەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە رۆژژهه‌ڵاتى كوردستان کوردستان تۆمار کراوە، له‌و رێژه‌یه 30 هاوڵاتى كورد له سێداره دراون یاخود كوژراون.
به‌پێى ئامارێكى رێكخراوى مافى مرۆڤى هه‌نگاو، له مانگى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵدا ١٢٠ حاڵەت پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە پارێزگاكانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان تۆمار کراوە.
به‌پێى ئاماره‌كه، لەماوەی مانگی رابردوودا ٢١ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە حه‌وت کەسیان گیانیان لە دەستداوە. دوو حاڵەت بەهۆی رووداوی سروشتی بووە و ١٩ حاڵەت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا بووە، هه‌روه‌ها هه‌شت هاوڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی خوڕەمئاوا، کرماشان، تاران، نەغەدە و ئورمیە لەسێدارە دراون کە دوو کەسیان سیاسی بوون و شه‌ش کەسیان بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو حوکمەیان بە سەردا سەپاوە.هەروەها دوو بەندکراو لە بەندیخانەکانی کامیاران و ئورمیە بەهۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە و٧ هاوڵاتی دیكه‌ش لە سنوورەکانی ئیلام و کرماشان به‌هۆی تەقینەوە بوونەتە قوربانی کە سێ کەسیان گیانیان لە دەستداوە.دوو هاووڵاتی مەدەنیش بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون و حه‌وت کەسی دیکەشیان بریندار بوون.
هه‌ر له مانگى حوزه‌یران، ٤٦ هاوڵاتی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنییەوە دەستبەسەر کراون و ١٩ هاوڵاتی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی سەرجەم حوکمی ٧١ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ قامچییان بە سەردا سەپاوە و چالاکێکی مەزهەبیش حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپاوە.
هه‌روه‌ها هه‌ر لەو ماوەیەدا شەش کرێکاری خەڵکی شارەکانی سەوڵاوا، مەریوان، کیەڵان، هەرسین، سنە و ئورمیە بەهۆی رووداوی کارەوە گیانیان لە دەستداوە.