نێودەوڵەتیکوردستانی

قامیشلو؛ پێكدادان لەنێوان سوپای ئەمریكا و سوریا رودەدات

شكۆی كوردستان-

روداوەكە كوژراو و برینداری لێدەكەوێتەوە

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ سوپای سوریا رێگریان لە گەڕانەکانی هێزەکانی ئەمریکا کردوە لە باشوری رۆژهەڵاتی قامیشلۆ، بەهۆیەوە هێزەکانی ئەمریکا بۆردومانی سوپای سوریایان کردوە و لەئەنجامدا سەربازێکی سوریا کوژراوە و دو سەربازی دیکەش برینداربون.

ئاژانسی هەواڵی سانا-ی سوری بڵاویکردەوە، فڕۆکەکانی ئەمریکا لە شارۆچکەی حەسەکە لە پارێزگای قامیشلۆ لە رۆژئاڤای کوردستان بۆردومانی سوپای سوریایان کردوە، بەهۆیەوە سەربازێکی سوریا کوژراوە و دوانی دیکەش برینداربون.

هێزەکانی ئەمریکا سەرقاڵی گەڕان بون لە پارێزگای قامیشلۆ، بەڵام لەلایەن سوپای ئەسەدەوە رێگیریان لێکراوە، بەوهۆیەشەوە پێکدادان لەنێوانیاندا رویداوە

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی ئەمریکا سەرقاڵی گەڕان بون لە پارێزگای قامیشلۆ، بەڵام لەلایەن سوپای ئەسەدەوە رێگیریان لێکراوە، بەوهۆیەشەوە پێکدادان لەنێوانیاندا رویداوە.

لەوبارەیەوە ماڵپەڕی سپۆتنیک-ی روسی بڵاویکردەوە، یەکێک لە بریندارەکان ئەفسەرێکی سوپای سوریا بوە کە پلەی مولازمی هەبوە، لە ئێستادا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی قامیشلۆ چارەسەریان بۆ دەکرێت.

ئەوە جاری یەکەم نییە سوپای سوریا رێگری لە گەڕانی هێزەکانی ئەمریکا دەکات لە رۆژئاڤای کوردستان، بەڵام بەهۆی وەڵامدانەوەی ئەمجارەی هێزەکانی ئەمریکا ئاڵۆزییەکانی نێوانیان زیاتربوە و کوژراو و برینداری لێکەوتوەتەوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close