لە هەولێر ژمارەیەک لەو کەسانەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن سەردانی نەخۆشخانە و پزیشکی پسپۆر ناکەن بۆ پشکنینی زیاتر و وەرگرتنی چارەسەری پێویست، پزیشک و کارمەندانی کەرتی تەندروستیش بەردەوام رێنمایی نوێ بڵاودەکەنەوە بۆ خۆپاراستنی هاوڵاتیان لە توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
لەهەولێر ژمارەیەک لەو کەسانەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن سەردانی نەخۆشخانە و پزیشکی پسپۆر ناکەن
دکتۆر محەمەد جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، لەهەولێر ژمارەیەک لەو کەسانەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن سەردانی نەخۆشخانە و پزیشکی پسپۆر ناکەن بۆ پشکنینی زیاتر و وەرگرتنی چارەسەری پێویست.
بەردەوام رێژەی توشبون لەبەرزبوونەوەدایە تەنها چارەسەر ئەوەیە کە هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن
وتیشی، بەردەوام رێژەی توشبون لەبەرزبوونەوەدایە تەنها چارەسەر ئەوەیە کە هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن.
جەختیشیکردەوە، لەناو دامودەزگاکانی تەندروستی و نەخۆشخانەکان خزمەتیکی باش دەکرێت، ئەو ڤایرۆسە ئێستا لەهەمو شوێنێک هەیە لە بازاڕ و نێو کۆڵانەکان، زۆرێک لەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون هاتوچۆی نێو خەڵک دەکەن و خۆیان ئاشکرا ناکەن و سەردانی نۆرینگەکان دەکەن و چارەسەر وەردەگرن، دەتوانن بڵێن لە کۆنتڕۆڵ دەرچوە کاتێک هاوڵاتی ڤایرۆسی هەیە و هەست بە نشتیمان پەروەری خۆی ناکات هاتوچۆ دەکات.
جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر هەروەها دەشڵێت” پێی باش نیە قەدەغەی هاتوچۆ ڕابگەیەنرێت، چونکە کێشەی زۆر بۆ هاوڵاتیان و حکومەت درۆستدەبێت”.