نێودەوڵەتی

دادگای لاهای لەبارەی كوشتنی رەفیق حەریری بڕیاریدا

ئشكۆی كوردستان-

ئەمڕۆ سێشەممە دوای 15 ساڵ، دواین دانیشتنی دادگای لاهای لەبارەی تیرۆركردنی رەفیق حەریری سەركردەی دیار و سەرۆك وەزیرانی پێشوتری لوبنان ئەنجامدرا، دادگا ئەو كەسەی دەستنیشانكرد كە هەستاوە بە كوشتنی حەریری و ئەنجامدانی تەقینەوەكە، بەڵام رایگەیاند كە بەڵگەی پێویستیان لەبەردەست نیە لەسەر ئەوەی كە ئاخۆ سوریا یان حزبوڵا دەستیان لەو تەقینەوەیەدا هەبوە یان نا.

بەگوێرەی دانیشتنەكانی دادگا، كەسێك بەناوی ئەبو عەدەس دەستی هەبوە لە تەقینەوەكە و كوشتنی حەریری.

لای خۆشییەوە دادوەر دەیڤد رای كە بڕیاری كۆتایی دادگای خوێندەوە رایگەیاند، بڕیارەكانیان سەرئەنجامی بەراوردكردن و بەدواداچونی سەدان هەزار پەیوەندی تەلەفۆنی و لێكۆڵینەوەی تایبەت بوە، بەڵام بەشێك لەو كەسانەی كە لەسەرو بەندی تەقینەوەكە پەیوەندییان بەیەكەوە كردوە دەستیان تێیدا هەبوە ناسنامەیان دیار نەبوە و نەناسراونەتەوە.

دادگای لاهای گەیشتە شەو ئەنجامەش كە كوشتنی حەریری بۆ ئامانجی سیاسی بوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close