کوردستانی

تەندروستی هەرێم ئامارێكی نوێی توشبون و مردن بە كۆرۆنای بڵاوكردەوە

شكۆی كوردستان-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامارێكی نوێی توشبون و مردن بەكۆرۆنای بڵاوكردەوە و تێیدا هاتوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا 463 كەسی دیكە لەسەرجەم پارێزگاكانی هەرێم توشی كۆرۆنا بون , 14 توشبوش گیانیانلەدەستداوە.

بەه‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، هیچ هاوڵاتیه‌كی نوێ كه‌ره‌نتین نه‌كراوه‌، له‌ئێستاشدا 109 هاوڵاتی له‌ سێ شوێنی جیاوازی كه‌ره‌نتینه‌كان ماون، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا چوار هه‌زار و 199 پشكنین ئه‌نجامدراوه‌، كه‌ هه‌زار و 208 پشكنینیان له‌ هه‌ولێر، 501 له‌ سلێمانی،  دو هه‌زار و 298 له‌ دهۆك، 145 له‌ گه‌رمیان، 47 پشكنینیشیان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بون.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم راشیگه‌یاندوه‌ 463 توشبوی نوێ تۆماركراون كه‌ 364 له‌ هه‌ولێر و 61 توشبویان له‌ سلێمانی، 24 له‌ گه‌رمیان، 24 له‌ هه‌ڵه‌بجه‌، 90 توشبوشیان له‌ دهۆك ده‌ستنیشانكراون، له‌به‌رامبه‌ریشدا 349 توشبوی ڤایرۆسه‌كه‌ چاكبونه‌ته‌وه‌ كه‌ 280 كه‌سیان له‌ هه‌ولێر، 20 له‌سلێمانی، 33 له‌ گه‌رمیان، 16 كه‌سیشیان له‌هه‌ڵه‌بجه‌ بون.

 14 توشبوی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ 

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا به‌هۆی كۆرۆناوه‌ 14  كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ هه‌شت له‌ هه‌ولێر و پێنج له‌ سلێمانی، كه‌سێكیشیان له‌گه‌رمیان بو.

كۆی گشتی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوه‌ته‌ 26 هه‌زار و 392 توشبو

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، كۆی گشتی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوه‌ته‌ 26 هه‌زار و 392 توشبو، له‌نێویاندا 962 مردن هه‌یه‌، 15  هه‌زار و  843 كه‌سیش كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ بون چاكبونه‌ته‌وه‌.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close