نێودەوڵەتیڕۆژنامە

سزاكان بۆ سەر هواوی بەرفروانتر ده‌بێت

تایبەت بە رۆژنامەی شكۆی كوردستان-

وەزارەتی بازرگانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ دووشەممە سزاکانی لەسەر کۆمپانیای هواوی فراوانتركرد و بەگوێرەی وتەی بەرپرسانی واشنتن، تەكنەلۆجیای چین مەترسییە بۆ سەر زانیارییەكانی بەكارهێنەران.

ئەو هەنگاوەی ئەمریكا بە مەبەستی سنورداركردنی فراوانخوازییە تەكنەلۆجییەكانی چین و بەرگرتن بە هەنگاوەكانی ساڵانی دوایی، كە لەلایەن ئەو وڵاتەوە لە بواری تەكنەلۆجیادا ئەنجامدراوە و بەگوێرەی وتەی بەرپرسانی واشنتن، تەكنەلۆجیای چین مەترسییە بۆ سەر زانیارییەكانی بەكارهێنەران و ئاسایش.

کۆمپانیای هواوی کاریکردوە لەسەر سێرڤەر و بەشی كۆكردنەوەی داتا و زانیارییەكان بۆ ئەوەی زیان بگەیەنێت بە ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا

ویلبور رۆس، وەزیری بازرگانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریکا ئەمڕۆ دوشەممە رایگەیاند، کۆمپانیای هواوی کاریکردوە لەسەر سێرڤەر و بەشی كۆكردنەوەی داتا و زانیارییەكان بۆ ئەوەی زیان بگەیەنێت بە ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا و بەرژەوەندی سیاسەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە.

ئەو كۆمپانیا چینییە پەیوەندی تایبەتی هەبوە لە بەرهەمەکانیدا لەگەڵ حکومەتی پەكین

هاوكات کاربەدەستانی ئەمریکا ئاماژە بەوەدەكەن. ئەو كۆمپانیا چینییە پەیوەندی تایبەتی هەبوە لە بەرهەمەکانیدا لەگەڵ حکومەتی پەكین، بەڵام هواوی ئەو وتانە رەتدەکاتەوە.

فراوانتركردن و سەختكردنی سزاکان لەسەر کۆمپانیای هواوی دوای ئەوە دێت، واشنتن رایگەیاند کۆمپانیا چینییەکان لە ئەمریکا بۆ کاری سیخوری بەکاردێن لەلایەن  حکومەتی وڵاتەكەیانەوە.

لە هەمانكاتدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بیر لەوە دەکاتەوە ئاپلیکەیشنی تیکتۆک کە بەرنامەیەكی بەرهەمهێنراوی كۆمپانیایەكی چینە تایبەت بە سمارتفۆنەكانە و  دەچێتە چوارچێوەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، قەدەغەبكات لە وڵاتەكەیدا.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close