راپۆرتى عیسا عه‌بدولقه‌هار-تایبەت بە رۆژنامەی شكۆی كوردستان
دواى فشارێكى زۆرى نوێنه‌رانى مامۆستایانى وانه‌بێژو یه‌كێتى مامۆستایان، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بڕیاریدا یه‌كێك له كێشه‌كانى مامۆستایان وانه‌بێژ چاره‌سه‌ربكات و مانگانه هاوشێوه‌ى مامۆستایانى دیكه، كرێى مانگانه‌یان پێبدرێت.
ژیان ئه‌حمه‌د، دواى 16 ساڵ خوێندن و چوارساڵ چاوه‌ڕوانى، دواجار وه‌كو مامۆستای وانه‌بێژ له‌یه‌كێك له خوێندنگاكانى هه‌ولێر وه‌رگیراوه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى كێشه‌كانى دیكه‌ى ئه‌و مامۆستایه، مانگانه مووچه‌كه‌شى دواده‌كه‌وێت.
مامۆستایانى وانه‌بێژ ژماره‌یان زیاتر له 17 هه‌زار مامۆستایه و به‌پێى بڕوانامه‌و ژماره‌ى وانه‌كانیان مووچه‌یان بۆ خه‌رجده‌كرێت
مامۆستایانى وانه‌بێژ ژماره‌یان زیاتر له 17 هه‌زار مامۆستایه و به‌پێى بڕوانامه‌و ژماره‌ى وانه‌كانیان مووچه‌یان بۆ خه‌رجده‌كرێت، به‌جۆرێك ئه‌وانه‌ى بڕوانامەى دیبلۆمیان هەیە بۆ هەر وانەیەک سێ هەزارو بڕوانامەى بەکالۆریۆس چوار هه‌زارو بۆ بڕوانامەى ماستەر پێنج هەزارو دکتۆراش شەش هەزار دیناریان بۆ خەرجدەکرێت.
جگه له كه‌مى پاره‌كه، مانگانه‌ش له‌كاتى خۆیدا نادرێت و هه‌ندێك كات دوو تاوه‌كو سێ مانگ دواده‌كه‌وێت
دواكه‌وتنى مووچه‌ى مامۆستا ژیان، كێشه‌ى زیاتر له 17 هه‌زار مامۆستاى وانه‌بێژه كه له‌سه‌رجه‌م په‌ره‌روه‌ده‌كانى هه‌رێم دامه‌زراون، ئه‌و ده‌ڵێت:”هه‌موو رۆژێك چوار وانه ده‌ڵێمه‌وه، كه بۆ هه‌ر وانه‌یه‌ك ته‌نیا چوار هه‌زار دینار وه‌رده‌گرم، به‌ڵام جگه له كه‌مى پاره‌كه، مانگانه‌ش له‌كاتى خۆیدا نادرێت و هه‌ندێك كات دوو تاوه‌كو سێ مانگ دواده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش گرفتی زۆرى بۆ دروستكردووین”.
به‌پێى نووسراوى ژماره (1649)ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له 18ى ئه‌یلولى 2019دا، داوا له وه‌زاره‌تى دارایى كراوه، كرێى مانگه‌كانى (4، 5)ى ساڵى خوێندنى (2017_2018) و مانگه‌كانى (10، 11 و 12)ى ساڵى خوێندنى (2018_ 2019)ى مامۆستایانى وانه‌بێژ له په‌روه‌رده‌ى شه‌قڵاوه خه‌رجبكات كه بڕى پاره‌كه زیاتره له 777 ملیۆن دینار.
هاوكات له وه‌ڵامى سۆران عومه‌ردا، ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم راگه‌یاندووه: “بۆ پێدانى كرێى مانگانه وانه‌بێژان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایى هه‌ماهه‌نگیان هه‌یه و مانگانه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ گه‌نجییه‌كان خه‌رجبكرێت،”.
جگه له دواكه‌وتنى كرێى مانگانه‌یان، مامۆستایانى وانه‌بێژ چه‌ند كێشه‌یه‌كى دیكه‌یان هه‌یه، كارزان فیزیك نوێنه‌رى مامۆستایانى وانه‌بێژ راگه‌یاند: دواكه‌وتنى مووچه‌ى مانگانه‌ى مامۆستایان وانه‌بێژ و كه‌مى بڕى كرێى وانه‌بێژى، بڕینى مووچه له‌كاتى پشووى ره‌سمى په‌روه‌رده‌كان، به هه‌میشه‌یینه‌كردنى مامۆستایانى وانه‌بێژ و هه‌ژمارنه‌كردنى ساڵانى خزمه‌ت له گرنگترین كێشه‌كانى سه‌رجه‌م مامۆستایانى وانه‌بێژه له كوردستان”.
بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان، چه‌ندین جار مامۆستایانى وانه‌بێژ له شار‌و شارۆچكه‌كانى كوردستان گردبوونه‌وه‌و خۆپیشاندان و مانگرتنیان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام تائێستا كێشه‌كانیان چاره‌سه‌رنه‌كراوه.
كارزان فیزیك، ده‌ڵێت: “بۆ كێشه‌ى مامۆستایانى وانه‌بێژ له‌گه‌ڵ وه‌زیرى په‌روه‌رده، یه‌كێتى مامۆستایان، لێژنه‌ى په‌روه‌رده‌ى په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كۆبووینه‌وه، به‌ڵام تائێستا ته‌نیا به‌ڵێنیان پێدراوه”.
وتیشى: “له‌گه‌ڵ وه‌زیرى نوێى په‌روه‌رده كۆبووینه‌ته‌وه به‌ڵێنداوه كه له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران داكۆكی له داواكارییه‌كانمان بكات، به راستى ئه‌وه‌ى زانیاریمان به‌ده‌ست گه‌یشتووه داكۆكى باشى له مامۆستایانى وانه‌بێژ كردووه‌و داوایكردووه كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ربكرێت”.
نوێنه‌رانى مامۆستایانى وانه‌بێژ، ده‌شڵێت: “ئه‌گه‌ر وانه‌بێژان بكرێنه هه‌میشه‌یی و ساڵانه خزمه‌تیان هه‌ژماربكرێت، ئه‌وا كێشه‌ى 17 هه‌زار مامۆستاى وانه‌بێژ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت”.
له‌باره‌ى دواكه‌وتنى كرێى مانگانه‌ى مامۆستایانى وانه‌بێژ، كارزان فیزیك وتى: “چه‌ندین به‌دواداچوونمان له‌سه‌ر هۆكارى دواكه‌وتنى كرێى مانگانه‌ى وانه‌بێژان كردووه، به‌ڵام به‌راستى هۆكاره‌كه‌ى نازانین چونكه به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده ژمێریان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، ژمێریارانیش به‌ڕێوه‌به‌رى خوێندنگاكان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا هه‌موویان تۆمه‌تباربن، بۆیه چیتر قبوڵ ناكه‌ین كرێى مانگانه دوابكه‌وێت”.
عه‌تا ئه‌حمه‌د، جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایان به (شكۆى كوردستان) راگه‌یاند: مامۆستایانى وانه‌بێژ كرێى مانگانه‌یان له‌كاتى خۆیدا پێ‌نادرێت، هه‌روه‌ها چه‌ندین ساڵه نه‌كراوه‌نه‌ته هه‌میشه‌یى و هیچ خولێكیشیان نه‌بینووه بۆئه‌وه‌ى بزانن چۆن وانه‌بڵێنه‌وه، بۆیه سته‌م له مامۆستایانى وانه‌بێژ ده‌كرێت.
له‌كۆى كێشه‌كانى مامۆستایانى وانه‌بێژ، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم بڕیاریداوه كێشه‌ى دواكه‌وتنى كرێى مانگانه‌ى مامۆستایانى وانه‌بێژ چاره‌سه‌ربكرێت، به‌ڵام بۆ به‌هه‌میشه‌یى كردنى وانه‌بێژان و هه‌ژماركردنى ساڵانى خزمه‌تیان، ده‌بێت ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاربدات.
مه‌ریوان به‌گۆك، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم راگه‌یاند: به‌پێى بڕیارى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، نابێت چیتر كرێى مانگانه‌ى وانه‌بێژان دوابكه‌وێت، به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌ر خوێندنگه‌یه‌كیش مانگانه له‌كاتى خۆیدا لیستى مووچه‌كانیان ئاماده‌نه‌كات ئه‌وا لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
وتیشى: “ئه‌و دواكه‌وتنى له‌م یه‌ك دوو مانگه روویداوه، به‌هۆى ئه‌وه بووه كه ئه‌مساڵ له‌مانى ئه‌یلول له‌گه‌ڵ ده‌سپێكى خوێندن ژماره‌یه‌كى زۆر له وانه‌بێژ دامه‌زراون، بۆیه تاوه‌كو وربینى له ناو و خوێندنگا‌و پسپۆڕییه‌كان ده‌كرێت، كرێییه‌كانیان دواكه‌وتووه به‌ڵام نابێت چیر كرێى مانگانه‌یان دوابكه‌وێت”.