ڕۆژنامەکوردستانی

وەزارەتی نەوتی عێراق 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات

شكۆی كوردستان-

پەرلەمانتارێكی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتی نەوتی عێراق بڕیاریداوە بەر لە دەستپێکی وەرزی زستان پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان دەستپێبکات و لەچوارچێوەیەشدا بڕیارە وەک هەنگاوی یەکەم 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی رەوانەی هەرێمی کوردستان بکات.

غالب محەمەد، ئەندامی کورد لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ شكۆی كوردستان نێردراوە بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی نوێنەرانی کورد بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان لە 12ی مانگی رابردو بەنوسراو داوایانکردوە و لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی نەوت لەسەر خەت بون، لە ئەنجامدا ئەمڕۆ دوشەممە بریکاری وەزارەتی نەوت بڕیاریدا بەدابینکردنی 50 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان و رەوانەکردنی لەچەند رۆژی داهاتودا.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو نەوتەی رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت پێویستە بۆ هەر بەرمیلێک 31 هەزار و 500 دینار لە هاوڵاتیان وەربگیرێت، بەپێچەوانەوە “رێكاری یاسای دەگرینەبەر”.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close