نێودەوڵەتیکوردستانی

ئێران: ئامادەین بۆ ئاڵوگۆڕكردنی هەمو زیاندانییان لەگەڵ ئەمریكا

شكۆی كوردستان-

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئامادەن بۆ ئاڵوگۆڕکردنی هەمو زیندانیان لەگەڵ ئەمریکا.

ئامادەن بۆ ئاڵوگۆڕکردنی هەمو زیندانیان لەگەڵ ئەمریکا

بەگوێرەی هەواڵێکی جەی پۆستی ئیسرائیلی، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، محمد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئامادەن بۆ ئاڵوگۆڕکردنی هەمو زیندانیان لەگەڵ ئەمریکا.

واشنتن داوای ئازادکردنی ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییانەی کرد کە لەلایەن ئێرانەوە دەستگیرکراون

واشنتن داوای ئازادکردنی ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییانەی کرد کە لەلایەن ئێرانەوە دەستگیرکراون، باوک و کوڕێکی بەڕەگەز ئێرانی بەناوی باقر سیاماک نەمازی.

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر میشیل وایت فەماندەی پێشوی هێزی دەریایی ئەمریکا بەپێی رێککەوتنێک لەنێوان تاران و واشنتن لەبەرامبەر ئازادکردنی زانای فیزیا مەجید تاهر گەڕێنرایەوە ئەمریکا.

تائێستا ئێران رەتیدەکاتەوە هیچ کەسێکی بەتۆمەتی سیاسی دەستگیرکردبێت، تەواوی ئەو زیندانییانە کە لایەتی تۆمەتی سیخوڕیکردنی داوەتە پاڵیان.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close