ڕۆژنامەکوردستانی

لوتکەی خاوەنکارانی هەرێمی کوردستان، عێراق و تورکیا لە مێرسین بەڕێوەدەچێت

ڕۆژنامەی شكۆی كوردستان-

لووتکەی خاوەنکارانی هەرێمی کوردستان، عێراق و تورکیا لە مێرسین بەڕێوەدەچێت، لە لووتکەکەدا پارێزگارەکانی سلێمانی و دهۆک و سەرۆکی ژوورە بازرگانییەکانی کوردستان بەشدارن.

لە شاری مێرسین، لووتکەی وەبەرهێنان و بازرگانیی عێراقی- تورکی بەڕێوەدەچێت. لە لووتکەکەدا هەریەک لە د. هەڤال ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و د.عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک بەشدارن.

جیا لە هەردوو پارێزگارەکە، سەرۆکی ژوورە بازرگانییەکان و ژمارەیەک لە وەبەرهێنەران بەشداری لووتکەکە دەکەن، بڕیارە لە

بەراورد بە ساڵانی رابردوو، ئەمساڵ ژمارەیەکی بەرچاو لە خاوەنکارانی عێراقی بەشداریی لووتکەکە دەکەن و ژمارەیان لە خاوەنکارانی هەرێمی کوردستان زیاترە، چەندین خاوەنکاری عێراقی لە شارەکانی بەغدا، بەسرە و موسڵەوە بەشدارییان کردووە.

حەوا ئارسلان، ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبردنی کۆمەڵەی کارساز و پیشه‌سازی عێراق و تورکیا لە مێرسین، راگەیاند: “ئەو لووتکەیەی لەلایەن کارسازانی عێراق و تورکیاوە سازکراوە، کارسازانی هەردوو وڵات لەو لووتکەیە گفتوگۆ لەسەر ئاراستەی کارکردنیان لە داهاتوودا دەکەن”.

بە گوتەی حەوا ئارسلان، ئامانجی سەرەکییان لە سازدانی ئەو لووتکەیە “کارسازانی هەردوو وڵات لەسەر ئاستی باڵا بگەنە یەک، هەنگاو لە بواری بازرگانی بنێن، بۆ ئەوەی کارسازانی هەردوو وڵات هەم لە تورکیاو هەم لە عێراق سەرمایەگوزاری بکەن”.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close