شكۆی كوردستان-
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند، لیژنه‌ی ته‌كنیكی به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی خشته‌یه‌ك بۆ بڵاوه‌پێكردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ده‌ره‌وه‌ی پێكده‌هێندرێت.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه، فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه به به‌شداری قاسم ئه‌عره‌جی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی و نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ك له‌ده‌زگا ئه‌منیه‌كان كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌دۆسیه‌ی ئه‌منی ئه‌نجامداوه.
لیژنه‌یه‌كی ته‌كنیكی پێكهێنراوه به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی خشته‌یه‌ك بۆ دوباره بڵاوهپێكردنهوهی هێزه‌كانی ئه‌مریكا
ئه‌حمه‌د سه‌حاف رایگه‌یاندوه، لیژنه‌یه‌كی ته‌كنیكی پێكهێنراوه بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مریكا به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی خشته‌یه‌ك بۆ دوباره بڵاوهپێكردنهوهی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ده‌ره‌وه‌ی عێراق .
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق باسی له‌وه‌شكردوه، لیژنه‌كه ده‌رئه‌نجامی ئه‌و دیالۆگه ستراتیژیهیه كه له‌نێوان حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی ئه‌مریكایه كه له 19 ی (ئاب/8)ی 2020 له‌واشنتۆن ئه‌نجامدرا”.