نێودەوڵەتی

ئێران پیتاندنی یۆرانیۆمی 12 هێندەی بڕی دیاریكراوی خۆی زیادكردوە

شكۆی كوردستان-

ئاژانسی جیهانی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، ئێران 12 هێندە زیاتر لەو بڕەی بۆی دیارکراوە یۆرانیۆمی پیتێنراوی بەرهەمهێناوە.

ئێران 12 هێندە زیاتر لەو بڕەی بۆی دیارکراوە یۆرانیۆمی پیتێنراوی بەرهەمهێناوە

بەگوێرەی هەواڵێکی شەرق ئەوسەت، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاژانسی جیهانی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، ئێران 12 هێندە زیاتر لەو بڕەی بۆی دیارکراوە یۆرانیۆمی پیتێنراوی بەرهەمهێناوە.

داوای لەئێران کردوە رونکردنەوەی نوێ پێشکەشبکات لەسەر وێستگە گومانلێکراوەکانی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراو

ئاژانسەکە داوای لەئێران کردوە رونکردنەوەی نوێ پێشکەشبکات لەسەر وێستگە گومانلێکراوەکانی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراو، چونکە ئەو زانیارییەی کە بڵاوکراوەتەوە پشتپێبەستراو نیە.

ئاژانسەکە لەراپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەش کردوە، دوای کشانەوەی ئەمریکا لەرێککەوتنی ئەتۆمی ئێران، ئەو وڵاتە بەردەوامە لەپیتاندنی زیاتری یۆرانیۆم و ئەو بڕەش کە تائێستا بەرهەمیهێناوە 12 هێندە زیاترە لەبڕی دیاریکراو بەپێی رێککەوتنەکە.

لەراپۆرتەکەدا ئەوەش ئاشکراکراوە کە تا 2-ی ئەم مانگە تاران دو هەزار و 442 کلیۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراوی هەبوە، لەکاتێکدا مانگی ئابی رابردو دو هەزار و 105 کیلۆگرامی هەبوە.

رێکخراوەکە هۆشداریشیداوە کە ئێران سێنتەرفیوجەری پێشکەوتوی دامەزراندوە بۆ گەیاندنی یۆرانیۆمەکە بۆ ئاستی باڵاتر تا دروستکردنی چەکی ئەتۆمی.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close