نێودەوڵەتی

بڕیاری دەركردنی سودان لەلیستی تیرۆر واژۆكرا

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بڕیاری دەرھێنانی وڵاتی سودانی لە لیستی “ئەو وڵاتانەی پشتیوانی لە تیرۆر دەکەن” واژۆ کرد، ئەوەش دوای پێدانی 335 ملیۆن دۆلار لەلایەن ئەو وڵاتەوە بە ئەمریکا وەک قەرەبوی خانەوادەی قوربانیانی تیرۆر.

کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ بڕیارێکی پەیوەندیدار بە سودانی واژۆ کردوە و کە تایبەت بە دەرکردنی ئەو وڵاتە لە لیستی “ئەو وڵاتانەی پشتیوانی لە تیرۆر دەکەن”.

 ئەو بڕیارە لە دوای پێدانی 335 ملیۆن دۆلار لەلایەن سودان بە خانەوادەی قوربانیانی تیرۆر دەکراوە 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بڕیارە لە دوای پێدانی 335 ملیۆن دۆلار لەلایەن سودان بە خانەوادەی قوربانیانی تیرۆر دەکراوە و سوپاسی ئیدارەی ئەو وڵاتەش کراوە بۆ بونی تێگەیشتنیان لەسەر ئەم پرسە.

ئەگەر لەماوەی 45 رۆژی داهاتودا کۆنگرێسی ئەمریکا هیچ هەنگاوێکی پێچەوانە لەوبارەیەوە نەنێت، ئەوا ا بە شێوەیەکی فەرمی سودان لە لیستی وڵاتانی پشتیوانیکاری تیرۆر دەردەھێنرێت.

 گەلی سودان خۆشحاڵن بەدەرکردنیان لەلیستی تیرۆر و دەچنە ژێرباری هەمو کردەوە ناپەسەندەکانی رژێمی پێشو

پێشتر هیبە محەمەد، وەزیری دارایی سودان بەبۆنەی بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ دەرهێنانی سودان لەلیستی  پشتیوانانی تیرۆر رایگەیاندبو، گەلی وڵاتەکەی خۆشحاڵن بەدەرکردنیان لەلیستی تیرۆر و دەچنە ژێرباری هەمو کردەوە ناپەسەندەکانی رژێمی پێشو.

وەزیری دارایی سودان راشیگەیاند، دوای ئەو بڕیارە یاسایەکی نوێی وەبەرهێنان دەردەکەن و دەرفەتی زیاتریان لەبەردەمدا دەبێت بۆ بازرگانی بەڕوی جیهاندا، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و وڵاتانی دیکە پاکێجێکی گەورەی ئابوری پێشکەش دەکەن لەنێویشیاندا پێدانی قەرز.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close