نێودەوڵەتی

بایدن: من و ئۆباما پەرتوكێكمان لەسەر چۆنیەتی روبەروبونەوەی پەتا بۆ ترەمپ بەجێهێشت، بەڵام پێشتگوێی خست

شكۆی كوردستان-

جۆ بایدن جێگری پێشوی سەرۆكی ئەمریكا و ركابەری سەرسەختی ترەمپ لەپارتی دیموكراتەكان رایگەیاند، ئەو و ئۆباما كاتێك كەكتێبێكی باشی رێنمایی و راسپاردەیان لەبارەی چۆنیەتی روبەروبونەوەی پەتا پێشكەشی ترەمپ كردوە، بەڵام پشتگوێیخۆستوە.

لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، جۆ بایدن جێگری پێشوی سەرۆكی ئەمریكا و ركابەری سەرسەختی ترەمپ لەپارتی دیموكراتەكان رایگەیاند، ئەو و ئۆباما كاتێك سەرۆك و جێگری ئەمریكا بون، كتێبێكی باشی رێنمایی و راسپاردەیان لەبارەی چۆنیەتی روبەروبونەوەی پەتا پێشكەشی ترەمپ كردوە، بەڵام پشتگوێیخۆستوە.

بایدن ئاماژەی بەوەشكردوە، ئێستا ئەوان هەمو ئەمریكا پێكەوە باجی ئەو كەمتەرخەمییەی ترەمپ دەدەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ هەینی ئەمریكا ریكۆردی زۆرترین ژمارەی توشبون بە كۆرۆنای لەرۆژێكدا تۆماركرد و تائێستا سێ ملیۆن و 725 هەزار و 663 كەس توشی كۆرۆنا بون و 141 هەزار و 491 كەسیش بەهۆی ئەو پەتایەوە مردون.

\

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close