نێودەوڵەتی

فەرەنسا: سەپاندنی سزا بەسەر تورکیا لە بەرنامەدایە

شكۆی كوردستان-

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا هەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر تورکیا دەکات و دەڵێت کۆمێنتەکانی ئەمدواییەی رەجەب تەیب ئەردۆغان واتا “بڵاوکردنەوەی تووندڕەوی”. 

ژان ئێڤ لۆدریان بۆ رادیۆیەکی ئەوروپی قسەی کرد و  گوتی: “ئێستا  تووندڕەوی و رق و کینە هەن، کە بەردەوام لەلایەن سەرۆک ئەردۆغانەوە بڵاودەکرێنەوە.” لۆدریان گوتی: “ئەمە جێگەی قبوڵکردن نییە.”. ئیمانوێل ماکرۆن مانگی رابردوو قسەی بۆ میدیای عەرەبی کرد، تووڕەیی موسڵمانانی دامرکاندەوە کاتێک گوتی ئەو پاڵپشتی لەو کاریکاتێرانە نەکردووە، کە گۆڤاری شارلی ئیبدۆ لەسەر پێغەمبەری ئیسلام دروستیکردوون.

 سەرۆککۆماری تورکیا دەرفەتی قۆستەوە لەگەڵ تەوژمی تووڕەیی خەڵک، رەخنە لە ئیمانوێل ماککرۆن بگرێت و پێی بڵێت کە ماکرۆن پێویستی بە “چارەسەری دەروونی هەیە”. وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەڵێت: “ئەمە تەنیا فەرەنسا نییە کراوەتە ئامانج، ئەوروپا هەمووی کۆدەنگە لەسەرە ئەم بابەتە، دەمانەوێت تورکیا ئەو لۆژیکەی راستبکاتەوە.”

لۆریان دەڵێت ئەنجوومەنی ئەوروپا بڕیاریداوە هەندێک رێکار لە دژی بەرپرسان لە تورکیا بگرێتەبەر و گوتی: “بەرنامەیەک بۆ سەپاندنی سزا بەسەر تورکیا لە ئارادایە”.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close