نێودەوڵەتی

ترەمپ: من هەڵبژاردنەكانم بردۆتەوە و 71 ملیۆن دەنگی یاسایم بەدەستهێناوە

شكۆی كوردستان-

چەند خولەكێك بەرلە راگەیاندنی سەركەوتنی جۆ بایدن كاندیدی دیموكراتەكان، ترەمپ تویتێكی كرد و رایگەیاند، ” بەجیاوازییەكی زۆرەوە هەڵبژاردنەكانم بردەوە.”

دوای راگەیاندنی ئەنجامەكانی ویلایەتی پێنسلڤانیا و نیڤادا كە ژمالرەی كوردسییەكانی بایدنی گەیاندە 290 كورسی بۆ مسۆگەركردنی بردنەوەی هەڵبژاردنەكە، جارێكی دیكە ترەمپ چەند تویتێكی لەوبارەوە كرد و رایگەیاند، بە بەدەستهێنانی 71 ملیۆن دەنگ، زۆرترین ژمارەی دەنگی بۆ سەرۆكی كاندیدكراو لەمێژوی ئەمریكا بەدەستهێناوە.

ترەمپ جەختیكردەوە كە چاودێرەكانیان رێگەیان پێنەدراوە چاودێری دەنگدانەكە بكەن و هەزاران ئیمێلی دەنگدان نێردراوە بۆ دەنگدەران كە بەشێك نەبون لەپرۆسەكە و بەوەش هەزاران دەنگ بۆ بایدن نوسراوە.

بەگوێرەی راگەیەنراوی دامەزراوەی ئەدیسۆن، دوای بردنەوەی دەنگەکانی ویلایەتی پێنسلڤانیا و مسۆگەرکردنی 290 کورسی، جۆ بایدن وەک براوەی هەڵبژاردنەکە دیاریکراو دەبێتە 46 هەمین سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا.

هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا دوای یەکلایکردنەوەی دەنگەکان، دەچێتە دەستەی نوێنەرە هەڵبژێردراوەکان کە پێویستی بە 270 کورسی هەیە.

هەرچەندە، لەمێژودا چەند جارێک رویداوە کە بەشێک نوێنەرانی هەڵبژێردراو دەنگ بەکاندیدی سەرۆکایەتی خۆیان نادەن، بۆنمونە لەهەڵبژاردنی 2016 پێنج کاندیدی دیموکراتەکان دەنگیان بەهیلاری کلنتن نەدا، بەڵام جیاوازی کورسییەکانی ئەم هەڵبژاردنە لەنێوان بایدن و ترەمپ هێندە زۆرە ئەو مەترسییەی بۆ دیموکراتەکان تێپەڕاندوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close