نێودەوڵەتیڕۆژنامە

ترەمپ مەرج بۆ هاتنی بایدن دادەنێت بۆ كۆشكی سپی

شكۆی كوردستان-

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا جارێكی دیكە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا خستەوە ژێر پرسیار و رایگەیاند” تەنها كاتێك بایدن دەتوانێت بێتە كۆشكی سپی كە بیسەلمێنێت كە ئەو 80 ملیۆن دەنگە ” گاڵتەجاڕییەی” بەساختەكاری و بە نایاسایی بەدەستنەهێناوە.

لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، تەنها كاتێك بایدن دەتوانێت بێتە كۆشكی سپی كە بیسەلمێنێت كە ئەو 80 ملیۆن دەنگە ” گاڵتەجاڕییەی” بەساختەكاری و بە نایاسایی بەدەستنەهێناوە.

ترەمپ ئاماژەی بەوەش كردوە، دەبێت بزانیت لەویلایەتەكانی دیترۆیت، ئەتڵانتا و میوایكی چی رویداوە، دەنگێكی زۆر زۆر بەهەدەر چوە و بەزیادە تۆماركراوە.

ترەمپ لەماوەی رابردودا چەندین جار تۆمەتی ساختەكاری داوەتە پاڵ هەلبژاردنەكانی ئەمریكا و تائێستا بەنیازنیە بەئاسانی كورسی دەسەڵات بەجێبهێڵێت.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close