ڕۆژنامەکوردستانی

شاندێكی هەرێم بەرەو بەغداد بەڕێكەوت

شكۆی كوردستان-

وتە‌بێژی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران رایگه‌یاند، شاندێكی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێم بە‌سە‌رۆكایە‌تی  قوباد تاڵە‌بانی بە‌رە‌و بە‌غدا بە‌ڕێكە‌وت.

سە‌میر ھە‌ورامی، وتە‌بێژی رە‌سمی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، “شاندی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان بە‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران بە‌ڕێكە‌وت بە‌رە‌و بە‌غدا، بە‌مە‌بە‌ستی گە‌یشتن بە‌ڕێككە‌‌وتن سە‌بارە‌ت بە‌پرسە‌ داراییە‌كانی نێوان حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان و حكومە‌تی فیدراڵ”.

بڕیارە‌ ھە‌ر ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ دانوستاندنە‌‌‌كان دە‌ستپێبكە‌ن لە‌گە‌ڵ وە‌زیرانی نە‌وت و دارایی عێراق و لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بڕیارە‌ ھە‌ر ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ دانوستاندنە‌‌‌كان دە‌ستپێبكە‌ن لە‌گە‌ڵ وە‌زیرانی نە‌وت و دارایی عێراق و لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان.

پێشتر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمم له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا بڵاویكرده‌وه‌، “هاوڵاتییانی موچەخۆی بەڕێز مافی خۆیانە بە شێوەیەکی شارستانیانە ناڕەزایەتی خۆیان دەرببڕن، بەڵام داواکارین ڕێگە نەدەن مافە ڕەواکانیان بەکاربهێنرێت لەلایەن کەسان و لایەنی نابەرپرس بۆ تێکدانی رەوشی ئارامیی هەرێم و دروستکردنی پشێوی و ئاڵۆزی، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەمو هەوڵێک دەگرێتەبەر لە پێناو دابینکردنی مافە ڕەوا و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان”.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، “هەر بۆ ئەم مەبەستە ئەم ئێوارەیە شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی بە سەرپەرشتی جێگری سەرۆک وەزیران قوباد تاڵەبانی بە هەمو دەسەڵاتێکەوە سەردانی بەغدا دەکات لە پێناو گەیشتن بە ڕێککەوتن لە گەڵ حکومەتی فیدرال بۆ پرسە دارایی و ئابوورییەکان”.

ئەنجومەنی وەزیران باسی له‌وه‌شكردوه‌، “هاوڵاتییان و بەتایبەت موچەخۆران دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ کە هەوڵەکانمان لەگەڵ بەغدا بۆ گە‌یشتن بە‌ڕێككە‌وتن و هەروەها هەوڵە نێوخۆییەکانی چڕکردوەتەوە هاوکات لە گەڵ هەنگاوەکانی چاکسازی ئیداری و دارایی و پەرەپێدانی شەفافیەت لە پێناو چارەسەرکردنی دۆخی دارایی و پێدانی موچە‌ و شایستە‌ داراییە‌كانی موچە‌خۆران”.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close