شكۆی كوردستان-
سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترەمپ ڕایگەیاند وەزیری دادی ئەمەریکا ویلیام باڕ دوای ئەوەی ” کارێکی زۆر باشی ” کردووە دەست لەکارەکەی دەکێشێتەوە.
ترەمپ لە تویتێکدا نوسیویەتی ” هەر ئێستا لە کۆشکی سپی کۆبوونەوەیەکی زۆر باشم لەگەڵ وەزیری داد ویلیام باڕدا ئەنجامدا.”
وتیشی ” پەیوەندییەکانمان زۆر باش بوون، باڕ پێش کریسمس واز دەهێنێت و پشووەکەی لەگەڵ خێزانەکەی بەسەر دەبات.” ئاماژەشی بەوەدا جێگری وەزیری داد جێف ڕۆنی لەجێی باڕ داناوە.