ڕۆژنامەکوردستانی

پەرلەمانتارێك: دابەزینی بەهای دینار هۆكاری سیاسیشی هەیە

شكۆی كوردستان-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی فاکتەرگەلێکی ئابوری بەهێز لە پشت گۆڕانکارییەکانی نرخی دۆلارە، لەپاڵ ئەوەشدا روداو و پێشهاتەکان لە گۆرەپانی سیاسی عێراق سەلمێنەری ئەوەن کە ئەم گۆرانکارییە زیاتر بڕیارێکی سیاسییە.

لیزا فەلەکەدین کاکەیی، ئەندام لە لیژنەی دارایی و کاروباری ئابوری لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی دابەزینی بەهای دیناری عێراقی رایگەیاندوە، “بەرزبونەی بەهای دۆلار تەنها پەیوەست نییە بە هۆکارگەلێکی ئابورییەوە، لەگەڵ ئەوەی فاکتەرگەلێکی ئابوری بەهێز لە پشت گۆڕانکارییەکانی نرخی دۆلارە، لەپاڵ ئەوەشدا روداو و پێشهاتەکان لە گۆرەپانی سیاسی عێراق سەلمێنەری ئەوەن کە ئەم گۆڕانکارییە زیاتر بڕیارێکی سیاسییە و پێدەچێت لە دو هۆکاری گرنگەوە سەرچاوەی گرتبێت”.

لەبارەی هۆکاری یەکەمەوە ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەکردوە، لە قاڵبدانی شمەکی هاوردەکراوی ئێرانی و تورکی، دوەم،  پەرەپێدان بە بەرهەمی خۆماڵی، کە بەشێکی گرنگە لە پرۆژەی (وەرەقەی سپی) کەوا تایبەتە بە پرۆسەی چاکسازی لە بواری دارایی و سیستەمی بەڕێوەبردن لە عێراق و مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق خاوەندارییەتی دەکات. 

بڕیارەکەی بانکی ناوەندی تاک لایەنە نەبوە، پاڵپشت بە یاسای بانکی ناوەندی ژمارە 56ی ساڵی 2004 ماددەی 3، بانکی ناوەندی بانکێکی سەربەخۆیە

لیزا فەلەکەدین باسی لەوەشکردوە، “بڕیارەکەی بانکی ناوەندی تاک لایەنە نەبوە، پاڵپشت بە یاسای بانکی ناوەندی ژمارە 56ی ساڵی 2004 ماددەی 3، بانکی ناوەندی بانکێکی سەربەخۆیە و دەسەڵاتی دیاریکردنی نرخی دۆلاری لە بازاردا هەیە، دادگای فیدراڵی وەک دادگایەکی سیادی تاکە لایەنە کە دەتوانێت بریارەکانی بانکی ناوەندی هەڵوەشێنیتەوە،  بەڵام بەهۆی خانەنشین بونی چەند ئەندامێکیەوە و پڕنەکردنەوەی شوێنەکانیان بە ئەندامی نوێ دادگاکە کێشەی نیسابی یاسایی هەیە و ناتوانێت هیچ بڕیارێک بدات. 

 سەرەڕای سەربەخۆیی بونی بانکی ناوەندی، بەڵام گۆڕانکاری لە نرخی دۆلار بە راوێژ لەگەڵ حکومەتی عێراق و لایەنە سیاسییەکان بڕیاری لەسەر دراوە

ئەوەشی خستوەتەڕو، سەرەڕای سەربەخۆیی بونی بانکی ناوەندی، بەڵام گۆڕانکاری لە نرخی دۆلار بە راوێژ لەگەڵ حکومەتی عێراق و لایەنە سیاسییەکان بڕیاری لەسەر دراوە، هەر سەبارەت بەمەش وەزیری دارایی عێراق لە چەند رۆژی رابردو رایگەیاند، ئەمە بڕیارێکی تاک لایەنە نەبوە و بە ئاگاداری سەرکردە و هێزە سیاسییەکان بوە.

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی رونیکردوەتەوە، “لە ئەگەری هەر کاردانەوەیەکی شەقام لەسەر ئەو بڕیارەی بانکی ناوەندی، حکومەتی ناوەند ناچار دەبێت پاشەکشە لەو بریارە بکات و تا دەگاتە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی، هەنگاوی دواتری کازمی دەستبردن دەبێت بۆ کۆمەڵێک چاکسازی لە پرسی هەستیار دژ بە لایەنە شیعەکان و بەوەش ئامانجی خۆی دەپێکێت، کە بریتییە لە راکێشانی سۆزی شەقام و کۆکردنەوەی لایەنگری زیاتر بۆ پڕۆژە چاکسازییەکەی کە کارتی سەرەکی کازمییە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی پێشوەختە”.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close