شكۆی كوردستان-
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین لەکاتەکانی بەیانی لەناوچە شاخاویەکان و لە نیوەڕۆ لە زۆربەی ناوچەکان بارانبارین دەستپێدەکات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە شەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، پلەکانی گەرماش لە نێوان 4 بۆ 20 پلەدا دەبن.
سبەی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین لەکاتەکانی بەیانی لەناوچە شاخاویەکان و لە نیوەڕۆ لە زۆربەی ناوچەکان بارانبارین دەستپێدەکات
ئاماژەی بەوەشکردوە، سبەی پێنجشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین لەکاتەکانی بەیانی لەناوچە شاخاویەکان و لە نیوەڕۆ لە زۆربەی ناوچەکان بارانبارین دەستپێدەکات و لە شەودا بەفربارین لەناوچە شاخاویە بەرزەکان دەبێت.