شكۆی كوردستان-
فراکسیۆنی پارتی دیموکرانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ھەر وادەیەک لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دیاری‌بکرێت، پێوەی پابەنددەبن، کە بەھۆی کەمی کاتەوە، کۆمسیۆن ناتوانێت ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدات.
شێروان دوبەردانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “لە چەند رۆژی رابردودا لە کۆبونەوەیەکی نێوان لیژنەی یاسایی و سەرۆک کۆمار، ھەردو گەیشتنە ئەو بڕوایەی کە بەھۆی کەمی کاتەوە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ناتوانێت ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدات”.
دواخستنی ھەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ سێ مانگی دیکە، بەشداریکردنی سێ تەمەنی نوێ لە دەنگدەران لە ھەڵبژاردنی داھاتو دەستەبەردەکات
ئاماژەی بەوەشکرد، دواخستنی ھەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ سێ مانگی دیکە، بەشداریکردنی سێ تەمەنی نوێ لە دەنگدەران لە ھەڵبژاردنی داھاتو دەستەبەردەکات و لە روی رێوشوێنی تەکنیکییەوە باشترە.
ئەندامەکەی فراکسیۆنی پارتی، “تا ئێستا دۆسیەی ئاوارەکان دانەخراوە، ھەروها ژمارەیەکی زۆری ھاوڵاتی تا ئێستا کارتی بایۆمەتریان تایبەت بە دەنگدان وەرنەگرتوە و جگە لەوەیش ھێشتا ھیچ بڕیارێک بۆ چاودێریکردنی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی داھاتوی عێراق لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دەرنەکراوە”.
هه‌ڵبژاردنی عیراق بۆ دوای مانگی (ئه‌یلول/9) دواخرا
پێشتر به‌ختیار شاوه‌یس، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، “هه‌ڵبژاردنی عیراق بۆ دوای مانگی (ئه‌یلول/9) دواخرا، كاتی خۆی وتمان هێزه عێراقیه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردن نین، ته‌نها بۆچه‌واشه‌كاری و فریودانی شه‌قام باسی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن”.
14ی ئەم مانگەش، جومانه گلای، وته‌بێژی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، له كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتو گفتوگۆكراوه، باس له ئاسته‌نگه‌كان و ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كراوه، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر ئاماده‌باشی ته‌كنیكی كۆمسیۆن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له 6ی (حوزه‌یران/6)ی ئه‌مساڵ كراوه‌ته‌وه.
جومانه گلای ره‌تیشیكرده‌وه، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی بۆ مانگی (ئه‌یلول/9)ی ئه‌مساڵ كردبێت و رایگه‌یاند، ئێمه ئاماده‌ین له‌واده و كاتی خۆیدا پرۆسه‌كه به‌جێبگه‌یه‌نین.