ڕۆژنامەکوردستانی

پارێزگاری سلێمانی پشتیوانی خۆی بۆ لامەركەزی ئیداریی راگەیاند

شكۆی كوردستان

پارێزگار سلێمانی رایگەیاند، ئەوان پشتیوانی لە پڕۆژەی لامەرکەزیەتی ئیداری لە هەرێمی کوردستان دەکەن، کە مەبەست لێی کەمبونەوەی رۆتین و زیاتربونی خزمەتگوزارییە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگار سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی پڕۆسەی لامەرکەزیەت لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “پشتیوانی لە پڕۆژەی لامەرکەزیەتی ئیداری لە هەرێمی کوردستان دەکەین، کە مەبەست لێی کەمبونەوەی رۆتین و زیاتربونی خزمەتگوزارییە”.

 لە کارنامەی حکومەتی هەرێمیش ئەوە جێگریکراوە و هەر سێ لایەنە سەرەکییەکەی بەشدار لە حکومەتیش جەخت لەسەر سیستەمی لامەرکەزی دەکەنەوە

ئاماژەی بەوەشکرد، لەحاڵەتی جێبەجێکردنی لامەرکەزیەتدا دەزگاکانی بەڕێوەبردن “هەست دەکەن کە بەشێکن لە سیستەمی بەڕێوەبردن لەم وڵاتە” و هەر بۆیەش لە کارنامەی حکومەتی هەرێمیش ئەوە جێگریکراوە و هەر سێ لایەنە سەرەکییەکەی بەشدار لە حکومەتیش جەخت لەسەر سیستەمی لامەرکەزی دەکەنەوە، “ئۆمێد دەکەین کە لە ماوەی ئایندەدا ئەو دۆسیەیە باشتر بچێتە پێشەوە”.

لە ئێستادا هەریەکە لە پارتی، یەکێتی و گۆڕان دەڵێن، پڕۆژەیەکیان داوەتە حکومەتی هەرێمی کوردستان

ماوەی چەند ساڵێک پرسی لامەرکەزیەت لە سلێمانی تاوتوێ دەکرێت، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش لیژنەیەکی بۆ ئەو بابەتە پێکهێناوە، لە ئێستادا هەریەکە لە پارتی، یەکێتی و گۆڕان دەڵێن، پڕۆژەیەکیان داوەتە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی سیستمەکە لە وادەیەکی دیارکراودا جێبەجێ بکرێت.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close