شكۆی كوردستان-
دوای ئەوەی ئەمڕۆ بە چەکی تاپڕ پاسەوانێکی قوتابخانەیەکی لە کەرکوک بریندارکرد، تۆمه‌تبارێك له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌و شاره‌وه كوژرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای كه‌ركوك رايگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ تۆمه‌تبارێك له‌رێگه‌ی چه‌كی تاپڕه‌وه هێرشیكرده سه‌ر پاسه‌وانی خوێندنگه‌ی 11ی ئازار له‌گه‌ڕه‌كی ئیسكانی شاری كه‌ركوك، به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵات.
به‌هۆی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كان، ته‌قه‌ی لێكرا و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس و گه‌ڕان و پشكنینی ورد به‌دوای تۆمه‌تباره‌كه‌دا، توانرا شوێنه‌كه‌ی له‌گه‌ڕه‌كی باروتخانه بدۆزرێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كان، ته‌قه‌ی لێكرا و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، “ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی كوژراوه پێشتر چه‌ندین كرده‌وه‌ی دیكه‌ی تاوانكاری به‌رامبه‌ر به‌هاوڵاتیان ئه‌نجامداوه”.