شكۆی كوردستان-
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ن ده‌ستگیركردنی 118 (سه‌د و هه‌ژده) هاوڵاتی بیانی له به‌غدای پایته‌خت راگه‌یاند.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری نیشته‌جێبون و ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی له ناوچه‌ی مه‌دینه سه‌در، گه‌ڕان و پشكنینیان له‌ناو كرێكاره بیانییه‌كان ئه‌نجامدا و به‌دواداچونی بۆ سه‌رپێچیه‌كانیان كرد، به‌پێی یاسای ژماره 76ی ساڵی 2017ی نشینگه‌ی هاوڵاتیانی بیانی.
له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا، 118 (سه‌د و هه‌ژده) هاوڵاتی بیانیان ده‌ستگیركرد كه سه‌رجه‌میان سه‌رپێچیان ئه‌نجامدابو
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا، 118 (سه‌د و هه‌ژده) هاوڵاتی بیانیان ده‌ستگیركرد كه سه‌رجه‌میان كرێكارن و سه‌رپێچیان ئه‌نجامدابو، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ش له رۆژانی داهاتودا به‌رده‌وام ده‌بێت.
پێشتریش وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاندبو، ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی بیانیان ده‌ستگیركردوه كه به‌ڵگه‌نامه‌كانیان ساخته‌كردوه و سه‌رجه‌میشیان دیپۆرتی وڵاته‌كانیان كراونه‌ته‌وه.