شكۆی كوردستان-
موقته‌دا سه‌دری رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه مه‌نفاكردنی گشتی باڵی سه‌ربازی ئه‌وه‌ی به ” لیواكانی ئاشتی ” ناسراوه ژمارد كه تێیدا ” هیچ كه‌موكوڕییه‌ك له پایه‌ی ده‌وڵه‌تدا نییه .
موقته‌دا سه‌در له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ناوچه‌ی حه‌نانه‌ی شاری نه‌جه‌ف رایگه‌یاند، بڵاوه‌پێكردنی هێزه‌كانی سه‌رایاسه‌لام ئه‌گه‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پێگه و شكۆی ده‌وڵه‌ت بێت، به‌هیچ جۆرێك رازی نه‌ده‌بو، دوپاتیشده‌كه‌نه‌وه پاراستنی شكۆی ده‌وڵه‌ت له‌ئه‌ستۆی هه‌مولایه‌نێكه چ ناوخۆی و چ ده‌ره‌كی بێت.
زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی توندوتیژی ئه‌نجامده‌ده‌ن، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كان
وتیشی، “هێزه ئه‌منیه‌كان له‌حاڵه‌تی لاوازی و شكستدان، زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی توندوتیژی ئه‌نجامده‌ده‌ن، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كان، كاتێك ده‌بینم سه‌ربازانی سوپا له‌نه‌خۆشخانه‌كان مردون و بریندارن و زوڵم و ناهه‌قی و توندوتیژیان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت و حكومه‌ت بێده‌نگه، ناتوانم بێده‌نگ بم و ئه‌گه‌ر خۆپیشانده‌ران واخه‌یاڵ بكه‌ن كه هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رگری له‌گه‌نده‌ڵه‌كان ده‌كه‌ن با دڵنیابن ئه‌و كاره ناكه‌ن”.
سه‌در پشتیوانی بۆ چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانه‌وه ده‌ربڕی
موقته‌دا سه‌در پشتیوانی بۆ چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانه‌وه ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویسته هه‌ڵبژاردنێكی دور له‌ساخته‌كاری و فێڵ و كڕینی ده‌نگ به‌ڕێوه‌بچێت.