شكۆی كوردستان-
وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، بۆ یەکەمجار کۆرۆنای گۆڕاو تۆمارکرا، داواش لە هاوڵاتیان دەکات پابەندی رێنماییەکان بن.
حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، چەند حاڵەتێکی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکراوە و بەشێکیش لە توشبوان منداڵن.
وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق هاوکات داوا دەکات هاوڵاتیان زیاتر پابەندی رێنماییەکان بن.