شكۆی كوردستان-
بە بۆنەی ساڵیادی راگەیاندنی رێكکەوتننامەی 11ـی ئازار، رۆژی پێنجشەممە لەدامودەزگاكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان وەک پشوی فەرمی دیاریکراوە.
11ـی ئازار لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان پشوی فەرمییە
بەگوێرەی رۆژمێری حكومهتی ههرێمی كوردستان، رۆژی پێنجشەممە 11ـی ئازاری 2021 بە بۆنەی ساڵیادی راگەیاندنی رێكکەوتننامەی 11ـی ئازار لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان پشوی فەرمییە.
لە رێککەوتنی 11ی ئازاردا کورد حوکمی زاتی بەدەستهێنا
رێککەوتنی 11ی ئازاری 1970 لە نێوان حکومەتی ئەوکاتی عێراق و مەلا مستەفا بارزانی لە باشوری کوردستان واژۆکرا و تێیدا کورد “حوکمی زاتی” بەدەستهێنا.
ڕێككهوتنامهی 11ی ئازار له 15 خاڵ پێكهاتبو و به ڕهزامهندی ههردولا واژۆكرا
گهرچی ڕێككهوتنامهی 11ی ئازار له 15 خاڵ پێكهاتبو و به ڕهزامهندی ههردولا واژۆكرا، بهڵام ناكۆكییهكان ڕێكهوتنێكی دیكهی بهسهردا هێناو ئهویش لهپاش ئهوهی كورد، بڕیارێكی تاكلایهنی گرتهبهر.
ساڵی 1974 حکومەتی عێراق بەبێ کەرکوک، خانەقین و شنگالبڕیاری ئۆتۆنۆمی بۆ گەلی کورد لە باشوری کوردستان دا
بەهۆی یەکلانەبونەوەی پرسی کەرکوک و داواکردنی پشکی نەوتی ئەو شارە بۆ کورد لەلایەن مستەفا بارزانی، حکومەتی عێراق ئەو داوایەی بە راگەیاندنی شەڕ ناوبرد و لە ساڵی 1974، تاکلایەنە بڕیاری ئۆتۆنۆمی بۆ گەلی کورد لە باشوری کوردستان دا، بەبێ ئەوەی ئەو ناوچەی ئۆتۆنۆمییە شاری کەرکوک، قەزاکانی خانەقین و شنگال بگرێتەوە.
حکومەتی عێراق لە ساڵی 1975 رێککەوتننامەی جەزائیری لەگەڵ شای ئێران واژۆکرد
لهكاردانهوهی ئهو ههنگاوهی مستهفا بارزانی، حکومەتی عێراق لە ساڵی 1975 رێککەوتننامەی جەزائیری لەگەڵ شای ئێران واژۆکرد، کە بە گوێرەی ئەو رێککەوتنە، بەغدا رازیبو جارێکی دیکە سنوری نێوان عێراق و ئێران دەستکاری بکرێتەوە، بەو مەرجەی تاران پشتیوانی شۆڕشی کورد لە عێراق نەکات، بەمەش رێککەوتنی 11ـی ئازار کۆتایی هات.